کوردستان خاوەن مێژووێکی پڕ لە تێکۆشان و هەوڵ و ماندووبوونە لە هەموو بوارەکانی خەباتی راگەیاندنی دا، لەلایەکیتریش بێسەروبەریەکیش هەیە لە راگەیاندنی کوردیدا، بەتایبەت پارتە دەسەڵاتدارەکان بە سەروەت و سامانی خەڵک راگەیاندنیان قۆرغ کردووە و گەندەڵی و تاوانەکانی خۆیانی پێ پاک دەکەنەوە، مرۆڤە نەتەوەیی و دڵسۆزەکانی ئازادی و دیموکراتیشی پێ ناشیرین دەکەن. بۆیە ناکرێ لە ئاست ئەو هەموو کارەسات و نادادپەروەری و گەندەڵی و کوشتنی رۆژنامەنووسان و ژنان و سەرگەردانبوونی گەنجان بێدەنگبین.
ئێمه وهك كۆمهڵێك كهسایهتی رۆشنبیر و رۆژنامەنووس و و میدیاكار، بڕیارمان داوە لە تۆڕە جیاوازەکانی میدیای دژیتاڵ خزمەت بە گەل و وڵاتەکەمان بکەین. لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی کۆمەڵگەکەمان لە دادپەروەری و خستنە رووی راستیەکان و ئاشکرا کردنی گەندەڵیەکان و رێگری کردن و دەرخستنی داگیرکەران لە سەر ئاو و خاکی نیشتمان، بڕیارماندا بەبێ سڵکردنەوە لە هیچ رێگریەک و بە بوێری و راستگۆی و لەخۆبردوویەوە، هەموو گەندەڵی و دزی و تاڵانیەکانی دەسەڵات ئاشکرا بکەین و راستیەکان وەک خۆی پێشکەشی خوێنەران و بینەران و بیستەرانی بکەین. دەمانەوێت ئازا و بوێر و نەبەرد بین، بۆیە بڕیاری دامەزراندنی راگەیاندنی ئازا پرێسمان دا لە میدیای ئەلکترۆنی و دژیتاڵ.
لەگەڵ ئەوەی تادوا رادە پشت ئەستورین بەهاوکاری و هەوڵەکانی ئێوەی بەڕێز لە کوردستان و دەرەوەی وڵات، هەمانکات باوەڕمان بەخۆمان هەیە کە رووی گەندەڵکار و سیخوڕ و نۆکەران هەڵماڵین و راوەستە لەسەر راستیەکان بکەین. هەڵبەت هەموو میدیا ئازادیخوازەکان دەتوانین زیاتر و باشتر پێکەوە یارمەتیدەربین، لەپێناو ئەوەی هەژموونی دەسەڵاتداران بشکێنین و هێز و ئیرادە و باوەڕی بۆ کۆمەڵگەکەمان بگێڕینەوە، بۆیە پێویستە هەموومان لە یەک سەنگەر و بۆ یەک مەبەست خزمەت بکەین.
بۆیە لە کۆتایدا دەڵێین، لە ئازا پرێس ئازایانە شەڕی داگیرکەر و گەندەڵکار و نۆکەر و بەکرێگیراوان بکەین، بۆ بەدیهێنانی خەونی ئازادی ژنان و گەنجان و بۆ داهاتووێکی پرشنگدار بۆ کۆمەڵگەکەمان وەک سەربازێکی ونبین.
دەتوانن لە رێگەی ئەم ناونیشانانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:
ئیمێڵ:
ماڵپەڕی ئازا پرێس:
فەیسبووک:
یوتب:
تلگرام:
ئینستیگرام:
ئێکس
خاوەن ئیمتیاز ماڵپەڕی ئازا پرێس، دەگەڕێتەوە بۆ خودی ئازا پرێس خۆی.