هه‌ینی, ته‌مموز 4, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
بنەماڵەی بارزانی، لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا

بنەماڵەی بارزانی، لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا

حوزه‌یران 24, 2025
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

بنەماڵەی بارزانی، لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا
نیاز برایم حامد
ماوەی ١٠ رۆژ زیاترە شەڕێکی سنگ بە سنگ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران لە گۆڕیدایە. رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران گورزی گەورەی بەرکەوتووە، لێ هێشتا رژێمەکە لەسەر پێیە. وەک ترامپ دەڵێت بۆمبی ئەتۆمیمان لەدەست ئێران دەرهێنا، دەکرێت ئێرانێکی مەزن پێکبێت لەدوای ئەو رژێمە. زۆرجاریش لێرەو لەوێ ئێسرائیلییەکان بەنافەرمی باس لە رووخاندنی رژێم دەکەن. پێناچێت رووخانی رژێم لە ئەجندای ئیسرائیل و ئەمەریکا بێت، لانی کەم لەو نۆبە شەڕەی ئێستا.
وۆڵستریت جۆرنەل ئیمڕۆ بڵاویکردەوە کە هەندێ ئاماژە هەیە کە ئیسررائیل رازی دەبێت بە راگرتنی شەڕ و گەڕانەوەی بۆ دانوستاندنی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا. هەر ئەو رۆژنامە باس لەوە دەکات کە گەیشتن بە خامنەئی زۆر زەحمەت کەوتووە، بۆیە رایەدارانی ئێران ناتوانن رای مورشید وەربگرن بۆ وەستاندنی شەڕ.
کەواتە شیمانەی ئەوەی کە شەڕ رابگیرێت و رژێم بمێنێتەوە، زیانمەندی یەکەم دوو لایەن دەبن، دەوڵەتی ئازەربێجان و بنەماڵەی بارزانی.
بۆچی ئەوان زیانمەند دەبن؟ لەوەڵامدا دەبێت بگەڕێنەوە بۆ دوو ساڵ پێشتر کە هەمیشە کۆماری ئیسلامی ئێران بنەماڵەی بارزانی تۆمەتبار دەکرد بەوەی هاوکاری ئیسرائیلە بۆ لێدانی ئێران، زۆرجا بەڵگەشیان دەخستەڕوو، تا نێچیر چەند جارێک خۆی دەخیلی ئێران کردەوە و تەئکیدی کردەوە بۆیان کە ئەوان هەر رۆڵەکەی جارانی جاش و وابەستە ومورتزەقەی رژێمن. هەرچەندە ئەوە رژێمی ئێرانی دڵنیا نەکردەوە، لێ مەرجی زۆری لەسەر دانان، بۆیە زۆرجار بە چاوسورکردنەوە و هەڕەشە سنورداریان کردن، لێ دوای ٧ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ ئیدی ئیسرائیل تا ئەوپەڕی ماڵباتی بارزانی بەکارهێنا دژی ئێران، هەر لە دورستکردنی کێشەوگرفت بۆ حکومەتی عێراقی تا ناردنی شانەی جاسوسی و چەک وچۆڵ بۆ ناوخۆی ئێران.
حساباتی بنەماڵەی بارزانی لەسەر بناغەی گۆڕینی رژێم بوو، هەر بۆیە لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە ١٣ ی حوزەیرانەوە، ئەندامانی ئەو ماڵباتە بە سەرۆکیشیانەوە دیار نین، ئەوەش بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر دەدات بەدەستەوە کە کە کەتنی زۆریان دژی ئێران کردووە، هەر بۆیە ئاوا خۆ دەشارنەوە.
پێش دەستپێکردنی شەڕەکە دیسان سەرۆکی مالباتی بارزانی، نێچیر رەوانەی ئێران کرد و ویستی دووبارە دڵنیایی بداتەوە ئێرانییەکان، ئێستا مرۆڤ دەبێت بزانێت ئەو سەردانەش بۆ خاپانادن بوو، لە چوارچێوەی شەڕەکەی ئیسرائیل و ئێران دەبێت ببینرێت.
بنەماڵەی بارزانی بۆچی وا دەکەن؟ بنەماڵەی بارزانی لەو مامەڵەدا دەیانەوێت گەرەنتی ئەو دزی و تاڵانی و سەدەها ملیار دۆلارە بکەن. هیچ گەرەنتییەک شک نابەن جگە لە پشتیوانی ئیسرائیل بۆ پاراستنیان لە دادگایەکی عادیلانە و گەڕاندنەوەی ئەو ئیمکاناتە دزراوانە. بۆیە پشتیان دا بە ئیسرائیل دژی ئێران. لە بناغەشدا ئەو ماڵباتە لەکوێ دەستکەوتێک هەبێت بۆ کورد ئەوان تێکی دەدەن، جا ئەگەر دەست تێکەڵکردن بێت لەگەڵ بەعسی پێشوو، لەگەڵ رژێمی ئێران بێت یا تورکیا بێت، گرنگ ئەوەیە دژی کورد بن، لێ ئەمجارە شەڕی پاراستنی ئەو پارە دزراوەی خەڵکی کوردستان دەکەن، پێدەچێت ئەو گەرەنتیەیان لە ئیسرائیل وەرگرتبێت. ئێران ناتوانێت ببێت بەگەرەنتی نەک لەبەر ئەوەی دڵسۆزی خەڵکی کوردستانە، بەڵکو گەندەڵترین سیستەم لە ناوچەکە، رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، بەڵام بە هۆی زۆرینەی شیعە لە عێراق و هەرێمیش بەشێکە لە عێراق ئەو گەرەنتیە نییە بۆ مانەوەیان لەدەسەڵات و پاراستنی ئەوەی دزیویانە. لە نێوان دوو لای ناکۆک، ئیسرائیل و ئێران، ئیسرائیلیان هەڵبژارد، ئەوە هەر چەندە ئێران ئاغاو و بەکارهێنەریان بووە.
ئەگەر بێمەوە سەر بابەتەکە دەتوانم بڵێم راوەستاندنی شەڕ لە ئێستادا، کۆتایی ماڵباتی بارزانییە، رژێمی ئێران ئەمجارە ئەگەر ئاهێکی بێتەوەبەر ئیدی ئەو بنەماڵە کلک وگوێ دەکات، ئەوەش بەمافێکی رەوای خۆی دەزانێت، چۆن دەبێت بنەماڵەیەکی مورتزەقە و پەروەردەکراوی دەستی خۆی دەست تێکەڵ بکا لە گەڵ سەرسەخترین دوژمنی بۆ لێدانی.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

editor

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0
بنەماڵەی بارزانی، لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا

بنەماڵەی بارزانی، لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا

حوزه‌یران 24, 2025

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025

دوایین هەواڵ

بنەماڵەی بارزانی، لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا

بنەماڵەی بارزانی، لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا

حوزه‌یران 24, 2025

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?