دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

ئاب 12, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئا:ئازا پرێس

رۆژی ٤-٨-٢٠٢٤ مەسعود بارزانی لەگەڵ لیستەکانی عەرەب و تورکمان و پارتیەکانی کەرکوک کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکە خەمیس خەنجەر و راکان جبوریش ئامادەبوون.

مەسعود بارزانی خەریکی یاریەکیترە لەسەر کەرکوک، نایەوێ بەهەرچی بەهایەک دەبێ بابێ، بەڵام پارێزگاری کەرکوک نەکەوێتە دەست کورد، بۆ ئەمەش م.بارزانی لەم ماوەیەی دوای بۆ دوو تەوەر بەڕێنمای تورکیا جوڵەی کرد، یەکەمیان چوونی بۆ بەغدا بوو، تاکو سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوونیەکانی نزیک تورکیا یەکلای بکاتە، ئەویش مەحمەد حەلبوسی لەئێستا لەسەر تەوەری تورکیا یاری دەکا. بەڵام چوونەکەی تائێستا شتێکی لێ سەوز نەبووە.

دووەم، سەرۆکی پارێزگای کەرکوکە، تورکیا رێنمای داوەتە م.بارزانی کە بەهەر نرخێک دەبێ پێویستە پارێزگار نەکەوێتە دەست کورد و یەکێتی، بۆیە تا ئەو بەروارەی سەرەوە م.بارزانی بەیارمەتی بەرپرسانی حیزبەکەی لەکەرکوک خەریکی دانوساندن بوو لەگەڵ لایەنەکان، بەڵام کاتێک لەسەرەتای مانگ لیستی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە سەرۆکایەتی یەکێتی لەکۆبوونەوەکانیان لە گەڵ لیستی بابلیون و لایەنە عەرەبە شیعەکان گەیشتنە رێککەوتنێکی سەرەتایی و توانیان ٩ کورسی کۆ بکەنەوە، بەڵام بە دەستێوەردانی مەحمەد شەیاع سوودانی، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو. دیسان سەرۆک وەزیران لایەنەکانی ئەنجومەنی کەرکوکی ئاگادار کردنەوە، ئەگەر لایەنەکان نەتوانن پارێزگار دیاری بکەن، ئەوا وەزیری داد وەک پارێزگار دیاری دەکات، ئەوەش دەزانرێ کە وەزیری داد خالید شوانیەو لە پشکی یەکێتیە، دیسان بەو شێوەیەش پارێزگار لە چەنگی پارتی و تورکمان و عەرەبە سوونەکان دەردەهێنرێت.

ئەگەر لیستی پارتی لەگەڵ یەکێتی و بابلیۆن پێکەوە جموجۆڵ بکەن، ئەوان دەتوانن زۆرینەی کورسیەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبکەنەوەو بەئاسانی لەگەڵ لایەنکانیتر دانوسان بکەن و پارێزگارەکی کورد دەرخەن، بەڵام لەبەر ئەوەی تورکیا رەزامەندی لەسەر نییە، بۆیە م.بارزانی کەوتۆتە خۆ تاکو بەڕەکە لەژێر پێی کورد دەرخات و جارێکیتر راکان جبوریەک یان تورکمانێک بکاتە پارێزگاری کەرکوک.

جێگەی ئاماژەیە هەموو جوڵەکانی م.بارزانی بۆ کەرکوک بە زیانی کەرکوک و کورد تەواو بووە، یەکەم دەستبەسەرداگرتنی بیرە نەوتەکانی بایە حەسەن و خوڕمەلە. دووەم، فریودانی نەجمەدین کەریم بۆ ریفراندۆم و شکست خواردنی و بەرگری نەکردن لە کەرکوک و ریفراندۆم و بەخەفەت مردنی نەجمەدین کەریم.

یاری سێیەم کە لەهەموویان مەترسیدارترە، لەگەڵ گەڕانەوەیان لە ٢٠٢٣ بۆ کەرکوک دەستیپێکردووە، ئەویش لە هەوڵێکی ئاژاوەنانەوەو بەکوشتدانی سێ لاوی کورد. دووەم، پارچە کردنی لیستی کوردستانی و بەتەنها بەشداربوونی بۆ هەڵبژاردنەکان. سێیەم، پارچەکردنی کورسی کورد و جموجۆڵ کردن لە گەڵ تورکمان و عەرەبی سونی شۆڤینیست.

ئەوانە هەمووی سەلمێنەری ئەوەن کە م.بارزانی جارێکیتر دەیەوێ کەرکوک بفرۆشێتە تورکمان و عەرەبی سوونی، دیسان ئەوەش سەلما کە لە چوار ساڵی رابردوو، راکان جبوری وەک نوێنەری پارتیش پارێزگاری بە وەکالەت بووە، بۆیە نەتوانرابوو نوێنەرێکی کورد ببێتە پارێزگاری کەرکوک.

لیستەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە پێکهاتوون لە حەوت لیست و ١٦ ئەندام:

  • لیستی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە: ١- رێبور تەها. ٢- ئەحمەد کەرکوکی. ٣- هۆشیار کەرکوکی.٤- نەشئەت جەوازات.٥- پەروین فاتیح.
  • هاوپەیمانی عەرەبی: ١- راکان جبوری. ٢- سەلوا مەفرەجی. ٣- ئەحمەد حەمدانی.
  • بەرەی تورکمانی: ١- ئەحمەد رەمزی. ٢- سەوسەن جەدوع.
  • پارتی دیموکراتی کوردستان: ١- حەسەن ئەحمەد. ٢- شۆخان حەسیب.
  • هاوپەیمانی قیادە: ١- رەعد ساڵەح. ٢- مەحمەد ئیبراهیم.
  • عروبە: زاهر عاسی.
  • بابلیۆن: ئەنجیل زیا شیبا.

جێگەی ئاماژەیە لە ١٨-١٢-٢٠٢٣ هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدراوە، بەڵام حکومەتی خۆجێیی کەرکوک پێکنەهێنراوە.

  

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

بابەتی دواتر

عێراق گۆڕەپانێک بۆ بازرگانی سیاسی

editor

بابەتی دواتر
عێراق گۆڕەپانێک بۆ بازرگانی سیاسی

عێراق گۆڕەپانێک بۆ بازرگانی سیاسی

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?