دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

ئاب 12, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

فائیق گوڵپی

لە شەستەکانی سەدەی ڕابوردوەوە بنەماڵەی بەرزانی دەستیان بە سەر پارتی دیموکراتی کوردستاندا( پ د ک) گرتوە، لەو کاتەوە ئەو حزبە دژی دیموکراسی و دژی مافەکانی گەلی کورد بەکاردەهێنن.

هێزی چەکداری حزب و پێوەندییە عیراقی و ناوچەیی و جیهانییەکانیان بۆ دژایەتی ئەو حزب و پێکهاتە سیاسییانە بەکاردەهێنن کە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەدەن.

بەرامبەر بەوەی دوژمنان چەک و جبەخانەیان پێبدەن تا دژی هێزە کوردییەکان بەکاریبێنن، خەبات و قوربانی گەلی کورد و سامان و خاکی کوردستانیان پێشکەشدەکەن.

١ .لە سەرەتای شەستەکاندا لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا،مەلا مستەفا رەخنە و سەرنجەکانی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی پێهەرسنەکرا، بە بەکارهێنانی هێز وەڵامیدانەوە، سەرئەنجام جیابونەوەی حزب ڕویدا و خولی یەکەمی شەڕی ناوخۆ دەستیپێکرد.

٢ .لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی بیستدا لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا، جوڵانەوەیەکی سیاسی لە پێناو ماف و ئازادی گەلی کوردا لە ڕۆژهەلاتی کوردستان سەریهەڵدا، بۆ ڕازیکردنی شای ئێران، سەرکردایەتی ئەو کاتەی پارتی سەرکردەکانی ئەو جوڵانەوەیەی دەستیگردن و شەهیدکردن، تەرمەکانیانی ڕادەستی ئێران کردەوە.

٣ .لە حەفتاکانی سەدەی بیستدا لە کاتی ڕێکەوتنی ئازاردا،لە باکوری کوردستان جوڵانەوەیەکی سیاسی سەریهەڵدا، بارزانییەکان سەرکردەی ئەو جوڵانەوەشیان لە ناوبرد و هەندێک سیناریۆی نالۆجیکیان بۆ تاوانەکەیان داڕشت.

٤ .لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستدا دوای سەرکەوتنی ئیمام خومەینی بەسەر شای ئێراندا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جوڵانەوەی سیاسی دەستیپێکردەوە، بەرزانییەکان بێ یەک و دو خۆیان گەیاندە ئێرانی خومەینی و لەگەڵ سوپای پاسداراندا دەستیان بە سەرکوتکردنی ئەو جولانەوە سیاسییەش کرد.

٥ .لە هەشتاکانی سەدەی بیستەوە شۆڕشێکی سیاسی و سەربازی لە باکوری کوردستان بۆ مافە ڕەواکانی گەلی کورد سەریهەڵداوە، لەو کاتەوە بەرزانییەکان بە پێشمەرگەی کورد و بە زانیاری هەواڵگری هاوکاری سوپای تورکیا دەکەن بۆئەوەی ئاشبەتاڵ بەو شۆڕشە بکەن.

٦. لە ساڵی٣-٨- ٢٠١٤ پێشمەرگەی بەرزانییەکان شەنگاڵیان ڕادەستی داعش کرد، کە چەکدارەکانی داعش پەلاماری شەنگاڵیاندا، پێشمەرگەی پارتی نەک هەر بەرگرییان نەکرد، پاشەکشەییان کرد و خەڵکی شەنگاڵیان بۆ جینۆسایدی دەستی داعش بەجێهێشت.

٧. ساڵی ٢٠٢٠ پارتی و حکومەتی عێراق و تورکیا، بە ناوی ڕێکەوتنی شەنگاڵ، رێکەوتنێکی پیلانگێریان دژی ئەو پێکهاتە سیاسییە ئیمزاکرد کە لە کاتی پەلامارەکەی داعشدا بەرگریان لە خەڵکی شەنگال کرد و پیلانگێڕی نێوان بەرزانییەکان و داعشیان ئاشکرا کرد.

٨. دوای چل ساڵ بەردەوامی شۆڕشی باکورد لە باکور، کە بەرزانییەکان بۆیاندەرکەوت بەو ڕێکەوتنە کلاسیکییەی نێوان تورکیا و پارتی ناتوانن شۆڕشی باکور لەناوبەرن، لە بەرواری ٣-٧-٢٠٢٤ وە بەرزانییەکان ڕێگەیاندا سوپای تورکیا سنوری نێودەوڵەتی ببەزێنێ، لە ڕیگەی جادەی قیرتاوی شارەکانی زاخۆ و دهۆک و ئامێدییەوە، بە بەرچاوی خەڵکی کوردستان و میدیاکانی جیهانەوە، بە چەک و دەبابە و تۆپ و ناقلە و ماشێنی سەربازییەوە بێتە سەرخاکی هەرێم و دەستبەسەر ئەو ناوچەیەدا بگرێت کە لە ژێر کۆنترۆڵی گەریلاکانی شۆڕشی کوردا بوو.

٩. لە دوای ڕاپەڕینەوە تا ئەمڕۆ دەرفەت هەبوو دەزگاو رێکخراوی نەتەوەیی و نیشتمانی لە پێناو ئاشتی کۆمەلایەتی و سیاسەتی نەتەوەیی کوردا پێکبهێنرێن، لەو بوارەدا هەوڵدان هەبوە، پارتی بەردەوام خۆی لەم دەزگاو ڕێکخراوانە بەدورگرتوە و خۆشی پرۆژەی نەبوە.

بۆ نمونە هەمو حزبەکانی کوردستان لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ( K N K)دا بەشداریان کردوە، بێجگە لە پارتی و هاوئاوازەکانی، هەمو حزبەکانی باشوری کوردستان لە کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستاندا بەشدارییانکردوە، بێجگە لە پێشمەرگە دێرینەکانی پارتی.

١٠. لە هاوینی ئەمساڵدا مەسعود بەرزانی دەستی بە جوڵەی دبلۆماسی کرد، سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ بڕیاربەدەستانی عێراق کۆبوەوە، خەڵک وایدەزانی بۆ دەستکەوتی گەلی کورد ئەو سەفەرەی کردوە و هەوڵی ئەدا کێشەکانی موچەی کارمەندانی هەرێم چارەسەربکات، کەچی دەرکەوت کۆبونەوەکانی بۆ ئەوەبوو ڕەوایی بدات بەو سیاسەتە نانەتەوەیی و نانیشتمانییەی کە ڕیگەی بە سوپای تورکیا داوە بەشێکی خاکی باشوری کوردستان لە پێناو لەناوبردنی پ ک ک دا داگیربکات.

بەشیکی تری جوڵە دبلۆماسییەکەی بەرزانی بۆ بەغدا بۆ ئەوەبوو ڕیگە نەدات پارێزگاری کەرکوک بەر کورد بکەوێت، بەر حزبە ڕکەبەرە براوەکەی ( یەکێتی) بکەوێت. لەسەر کێشەی کەرکوک مەسعود بەرزانی لەگەڵ تورکمان و عەرەبەکان دادەنیشێت و ڕێکدەکەوێت، بەڵام لەگەڵ بەرپرسانی کوردی هەرێم دانانیشێت و ڕێکناکەوێت.

لیستی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی پ د ک لەگەڵ بەرەی تورکمانی و لەگەڵ لیستی عەرەبەکانی کەرکوک ڕێکدەکەوێت، بەلام لەگەڵ لیستی کوردی( یەکێتی) کە زۆرینەی دەنگی بەدەستهێناوە ڕێکناکەوێت.

ئەگەر لیستی پارتی لەگەڵ لیستی یەکێتی ڕێکبکەون و هاوپەیمانی کورد دروستبکەن، کورد لیستی یەکەم دەبێت و پۆستی پارێزگاری کەرکوک مسۆگەر دەکات، بەڵام پارتی ئەوە ناکات، کار دەکات بۆ ئەوەی پاریزگاری کەرکوک بەر یەکێتی نەکەوێت، ئەو کات پارێزگاری کەرکوک بەر کورد ناکەوێت.

باشە هێزێکی سیاسی بە درێژایی مێژو تا ئەمڕۆ بەو شێوەیە لەگەڵ هێز و پێکهاتە سیاسییەکانی کورد و دۆزی کورد جوڵابێتەوە، ئەوە هێزێکی کوردییە یان هێزێکی دژە کوردییە و ئاستەنگی جدی بۆ چارسەرکردنی کێشەی کورد دروستدەکات؟؟.

من لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوچەیەکدا ژیام لەسەدا نەوەدی زیاتری پارتی بون و باوکم شەهیدی سەرەتای شۆڕشی ئەیلول بو، هەر لە منداڵییەوە لە سیاسەتی بەرزانییەکان و حزبەکەیان تێگەیشتم،هەر زوو بە کوردم نەزانیون، بە دوژمنی کوردم زانیون و لەو کاتەوە بەربەرەکانێی سیاسەتەکانیان دەکەم، دە ئێوەش ئەو هەمو تاوانەیان ببینن، بە بەرزانییەکان و حزب و دارودەستەکەیان بڵین چیتر دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد و کوردستانتان لێقبوڵناکەین.

ئەم وتارە ڕاوبۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

دەربارەی ئێمە

بابەتی دواتر

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

editor

بابەتی دواتر
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?