ئارام حاجی
گۆڕانی تۆنی مامەڵەی سیاسی پارتی لەگەڵ ناوەند
لەو گۆڕانی زمانەی پێش ڕێ فریودان دەچێت
کە بە فیتی تورکی و بە ئیتیفاقی ئیقلیمی بووە هۆی لە قاڵبدانێکی وای هەرێم کە دەستکەوتەکانی جەنگی دژی ترۆرنەک بە ئیمتیازات نەگۆڕێتەوە لەگەڵ ناوەند بەڵکو بە شکست بەسەر هەرێمدا بشکێتەوە
لە سەروەختێکدا کە باڵەکانی ئێران لە شکانی یەک بەدوایەکی خۆیدایە لە فەلەستین و لوبنان و سوریا
ئەمە بەو مانایە نایەت کە باڵەکانی تورکیا جێگرەوەی بێت
بۆیە ئەو باڵە تورکییەی لەسوریا جێکەوتووە
نیگەرانییەک لە دەوری دەگوزەرێت کە زیاتر بە تامی شکانێکی دیکەی نفوزی ئیقلیمی دەچێت لەو وڵاتەدا و
دووبارەبوونەوەی زەحمەتە لەجێیەکی دیکەو
گۆڕانی
سوریایەکی ئێرانی بۆ
سوریایەکی تورکی مۆلەق
ناکاتە
گۆڕانی عێراقێکی ئێرانی بۆ عێراقێکی تورکی! جێگیرو
ئەوەی پارتی دەیکات لەگەڵ ناوەند
بەشێکە لە هەوڵە تورکییەکە ی
گۆڕینی عێراقی ئێرانی بۆ عێراقی تورکی!!!
ئەوەی جێی سەرنجە
لە حساباتی تورکیدا
سوریای تورکی جێکەوتووە!!
لە کاتێکدا مەعلوم نییە هەتەشە دەمێنێتەوە یان نا؟!
خۆ ئەگەر پێداگری هەبێت
بۆ جێکەوتنی عێراقێکی تورکی
بەو نیگەرانییەوە
کەلە سستمی ئێستای سوریای تورکیدا هەیە
ئەوا تورکیا
نەک لەسەر ئاستی هەرێمایەتی
هاوسەنگی ستراتیژی لێ تێکدەچێت
بەڵکو چاوەڕوانکراوە
دوچاری تێکچوونێکی هاوسەنگی جیهانی واببێتەوە
کە تەنها بەدابەشبوونی تورکیا خۆی ڕێکبێتەوە.
ئەم گرەوە چەنێک بۆ ستراتیژی تورکی گرەوێکی دۆڕاوە بۆ پاشکەوتەکانی دۆڕاوترەو لەدیارترین پاشکەوتەشی پارتییە کە نەک ئەو پێگەی هاوبەشییە سیاسییەی بۆ ناهێڵێتەوە لە عێراقدا کە دەستور بۆی زامنکردووە بەڵکو بەیەکجاری دەیخاتە دەرەوەی ئەو بوونەو لە پاشکەوتەییەکەشیدا ئەوەی بۆ نامێنێتەوە کە بە لانیکەمی بوونییەوە بیهێڵێتەوە.