ئازا پرێس
خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا ئەمڕۆ١٠-١١-٢٠٢٤ لە هەولێر گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامدا. خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا, بەیاننامەیەکیان پێشکەش کرد کە چەندی. خاڵی لەخۆگرتبوو، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، خوێندکارەکان بەئاشکرا گوتیان، دژی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەین بە “زمانی ئینگلیزی”.
خوێندکاران لەگەڵ ئەوەی گلەیی زۆریان لەسەر خاوی ئەنتەرنێت و نەبوونی کاتی پێویست بوو بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان. لەبەر ئەوەی لەلایەنی زمانی ئینگلیزیەوە خوێندکارەکان رووبەڕووی دۆخێکی سەخت بوونەتەوە، بۆیە دەڵێن، با زمانی ئینگلیزی نەبێتە مەرج لە تاقیکردنەوەکانماندا.