ئازا پرێس
کۆمەڵگەی شاریا کە زۆرینەی دانیشتوانی ئێزیدین، پارێزگاری دهۆک عەلی تەتەر دەیەوێ لەلایەنی ئیداری بیگۆڕێ بۆ ناحیە، بەڵام لەلایەن چالاکوانەوە رووبەڕووی رەخنە بۆتە، دەڵێن ئەمە گۆڕینی دیمۆگرافیە و رێگە دەکەنەوە تاکو عەرەب و کوردی موسلمان لەوێ نیشتەجێ بکەن، هەروەها دەڵێن تۆ پارێزگاری نیت چونکە تائێستا هیچ شتێکت پێ نەپارێزراوە.
چالاکوان و نوسەر ئەڤین عەزیز لەپێنج خاڵ رەخنەکانی چڕ کردۆتەوەو دەڵێت:
بۆ بەڕێز پارێزگاری دهۆک؛
١- ئەوانەی کە لە شاریا لەگەڵ بە ناحیە بوونی شاریان، ئەو ئێزدیانەن کە پارتین و بەڵێنی پۆست و پلەتان پێداون کە ئەمە خیانەتە لە خودی ئێزدیەکان خۆیان. وەک چۆن ئەردۆگان ئێوەی بەکار هێناوە بۆ تەعریبی کوردستان کە ئەمە خیانەتە لە خاک و خەڵکمان، ئێوەش دەتانەوێ دەست بەرن بۆ خاکی ئێزدیەکان لە رێی ئێزدیەکانەوە.
٢- زەویتان لە دهۆک نەهێشتوە، هەموویتان کردە پرۆژەی نیشتەجێبوون بۆ عەرەبی بیابان ، بێگومان پلانی تەعریبی کوردستان لە لایەن وڵاتانی ئەقلیمیەوەیە و لە رێی حکومەتی کوردیەوە جێبەجێ دەکرێ. بۆیە سەرۆکی هەرێم پەلەی کرد لە بە ناحیەبوونی شاریا، چونکە هەزاران لوبنانی و فەلەستینی هاتونەتە عێراق و دەبێ لە هەرێمی کوردستان نیشتە جێ بکرێن. من تەحەدات دەکەم بڕۆ سەیری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بکە لە دهۆک، ژمارەیان زۆر زیاترە لە خەڵکە کرێچیە کوردە رەسەنەکەی ئەوێ، بۆیە عەرەبتان بۆ هێناون. گەر لێکۆڵینەوە بکەن لە عەرەبە نیشتەجێکانی کوردستان، زۆربەیان پارەی تایبەتیان پێدراوە، بۆ کڕینی زەوی لە هەرێمی کوردستان. ئێمە باوەڕمان بە پێکەوە ژیان نییە لەگەڵ عەرەب و تورک و فارس، چونکە رووبارێک خوێن جیامان دەکاتەوە.
٣- تۆ بۆ ئەوەی خەڵک متمانە بە قسەکانت بکا، دژ بە سوپای تورکیا بە کە بادینانی کاول کردووە. زەوی کشتوکاڵی دەسوتێنێ، نایەڵێ خەڵک بچێتەوە سەر زێدی خۆی، خەڵکەکەمان دەکوژێ، تۆ پارێزەری کەس نی تەنانەت خۆشت.
٤- بۆ زانیاریت هەموو خەڵک ئەوەش دەزانێ کە پارەی یەکەی نیشتەجێبوەن پارەی نەوتی دزراوی خەڵکە کە لە داگیرکاری موڵکی گشتی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ عەرەبی بیابان سپی دەکرێتەوە. زەویتان لە دهۆک نەهێشت، بۆیە پەلاماری شاریا دەدەن، زەوی کشتوکاڵی نابێ بکرێتە کەرتی نیشتەجێبوەن.
٥- دەمەوێ بڵێم شێخان لە ژێر دەسەڵاتی ئێوەدا تەعریب کرا، لە دوای رووخانی سەدام. شەنگال بە دەستی ئێوە شەهید کرا. چۆن متمانە بکەین بەوەی کە ئێوە پارێزەری ئێزدیەکانن؟؟
شاریا پێشکەوتنی ناوێ، واز لە ئێزدیەکان بێنن، چونکە ئەوان تاپۆی رەشی مێژووی نەتەوەکەمانن!