سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە کلتوور و هونه‌ر
هەواڵێکی گرنگ بۆ خوێنەرانی کورد و عاشقانی ئەدەبیاتی کوردی

هەواڵێکی گرنگ بۆ خوێنەرانی کورد و عاشقانی ئەدەبیاتی کوردی

تشرینی دووه‌م 24, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازا پرێس

«دواهەمین هەناری دونیا» لە لیستی باشترین سەد کتێبی سەدەی بیست و یەکدایە.

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی نیو زیورخیشەر تزایتونگ NZZ ، بە بۆنەی نزیکبوونەوەمان لە تێپەڕاندنی چارەکە سەدەیەک لە سەدەی بیست و یەک، لیستی باشترین 100 سەد کتێبی سەدەی 21 ی لە بوارەکانی ئەدەبیات و مەعریفەدا بڵاوکردەوە، کە چەندین لیژنەی پسپۆڕ و ڕەخنەگری ناسراو دوای ماوەیەکی درێژی کارکردن ئەم لیستەیان ئامادەکردوە. جێگای شانازییەکی گەورەی ئێمەیە، بڵێین «دواهەمین هەناری دونیا» لە ناو سەدان هەزار کتێب و دەیان هەزار نوسەری دونیادا، شوێنی خۆی لە ناو سەد باشترین کتێبی سەدەی بیست و یەکی دونیادا کردۆتەوە. زۆربەی کتێب و نوسەرەکانی دیکەی ئەم لیستە، هەڵگرانی نۆبڵ و پسپۆڕانی باڵای بوارە فیکرییەکان و ناوە هەرە گەورەکانی جیهانی مەعریفەی ئەمڕۆن، بوونی دواهەمین هەناری ئێمەی کورد لەم لیستەدا شانازییەکی مێژوویی بێوێنەیە بۆ ئێستای ئێمە و بۆ مێژووی ئەدەبەکەمان. سەرەنجی خوێنەری ئازیز ڕادەکێشین، ئەمە هەڵبژاردنە بۆ سەد باشترین کتێب، نەوەک سەد باشترین ڕۆمان، واتە کێبڕکێکە دەیان جار فراوانتر و سەختترە لەوەی تەنیا کێبڕکێی ڕۆمانەکان بێت لەگەڵ یەکدا، بەڵکو پابەندی سەرجەم چالاکییە مەعریفی و فیکرییەکانی مرۆڤە.

ئەم لیستەی “نیو زیورخیشەر تزایتونگ” لە دەڤەری زمانی ئەڵمانی و لە ئەوروپادا بە گشتی، وەک لیستی تەریبی نیۆرک تایمزی ئەمریکی سەیردەکرێت و هەردووکیان بایەخێکی جیهانیان هەیە. نیو زیورخیشەر تزایتونگ، گەورەترین ڕۆژنامەی سویسرایە و هاوشان لەگەڵ فرانکفۆرتە ئەڵگەماینەدا بە دوو گەورەترین و گرنگترین ڕۆژنامەی ڕۆژانەی ئەڵمانی زمان حیسابدەکرێن. نیو زیورخیشەر تزایتونگ هەر کۆنترین ڕۆژنامەی سویسرا نییە، بەڵکو یەکێکە لە کۆنترین ڕۆژنامەکانی دونیاش، لە ساڵی 1780 وە «واتە 244 ساڵە» تا ئێستا بەردەوام دەردەچێت، لە ماوەی چوار سەدەدا، لاپەڕە ئەدەبییەکانی شوێنی گەشە و گەورەبوونی ناوە ئەدەبییە هەرە گەورەکانی ئەوروپابوون.

لێرەدا بەم بۆنە زۆر تایبەتەوە، پیرۆزبایی لە خۆمان و لە عاشقانی ڕاستگۆی ئەدەبیاتی میللەتەکەمان دەکەین.

دواهەمین هەناری دونیا تا ئێستا خراوەتە سەر زمانەکانی «ئەڵمانی، فارسی، عەرەبی، تورکی، ئیتالی، فەرەنسی، ئینگلیزی»، ئەمە جگە لە نوێ نوسینەوە کوردییەکانی بۆ «کرمانجی و بادینی».

دیارە لیستەکە لە فایلێکی تایبەتدا «50 لاپەڕەی گەورە» لە ژمارەی ئەمڕۆدا بڵاوکراوەتەوە، لێرەدا لە بەر مافی خاوەندارێتی کە پارێزراوە بۆ ڕۆژنامەکە، ناتوانین پدف ی تەواوی فایلەکە بڵاوبکەینەوە. بەڵام وێنەی لاپەڕەی یەکەم، وێنەی لیستی سەد کتێبەکە، وێنەی وتاری خاتوو «مارتینا لۆیبلی» «ئەندام لە لیژنەی هەڵبژاردن و بڕیاردان»، دەربارەی دواهەمین هەنار بڵاودەکەینەوە.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی گرووپێکی مەترسیداری داعش ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

نه‌جمه‌دین كه‌ریم سەری لێشێوا و ڕێگەی وێڵ کرد”

editor

بابەتی دواتر
نه‌جمه‌دین كه‌ریم سەری لێشێوا و ڕێگەی وێڵ کرد”

نه‌جمه‌دین كه‌ریم سەری لێشێوا و ڕێگەی وێڵ کرد"

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?