شیکاری ئازا پرێس
یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی دوێنێ ٢-١٢-٢٠٢٤ی هەرێمی کوردستان پێکهات، سەرەڕای ئەو گێژاو و ئاڵۆزیەیی لە ناوچەکە هەیە.
ئازا پرێس چاودێری خۆی بۆ یەکەم دانیشتن بەمشێوەیەیی خوارەوە رادەخاتە بەرچاوان؛
لەدەورەوەی ک.دادگەری هەموو لیستەکان بەشداربوون
هەموو پەرلەمانتاران بەشدارنەبوون، نمونە لاهور جەنگی
نەوەی نوێ وەک جاری یەکەم لە تەمەنی خۆی ئەندامێکی «مەحمەد سلیمان» بووە سەرۆکی پەرلەمانی تەمەن.
خراپترین سوێند خوێندرایەوە. وادیارە زۆربەی پەرلەمانتاران لەم خولە نەخوێندەواربن.
لەیەکەم دانیشتن دەرکردن لە حیزب دروست بوو، گوێڕایەڵ نەبوونی بڕیاری حیزب کرا، مەیلی خۆفرۆشتنی تیا بەدی دەکرا، نمونە هێرۆ عەتار.
جاران عەلی باپیر تانەی لە گۆڕان دەدا، دەیگوت کەسی واناهێنن تاسەر بەردەوام بێ زوو بۆ پارە خۆیان دەفرۆشن، ئەمجارە لەخۆی قەوما، هێرۆ عەتار لەسەرەتای هەنگاو بای بای لێکرد و چووە باوەشی ڤالا فەرید.
ڤالا فەرید داوەکەی زووتر بۆ هێرۆ دانابوو، یان زووتر پاراستن کاری لەسەر کردبوو، ئەوەیان هێشتا دیار نییە، بەڵام هێرۆ لەجیاتی کەسێکیتر لەپارتی بچێتە شوێنی، خۆی چوو لەسەر کورسی خۆی دانیشت.
ئەوانەی خۆیان بەناو کردوە ئۆپۆزسیۆن هەر یەکەیان بەڕەنگێک دەرکەوتن،
نەوەی نوێ لەگەڵ دیزاینی و رێکەوتنی سەرۆکایەتی پەرلەمانە.
نەوەی نوێ و یەکگرتوو چووەنە هۆڵی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لەکاتێکدا زۆربەی ئەندام پەرلەمان هۆڵەکەیان جێهێشتبوو، چونکە رێککەوتنی پێشوەختەیان لەگەڵ پارتی و یەکێتی هەبوو.
رەوتی هەڵوێست، سوێندی خوارد، بەڵام دەڵێ دەنگ نادەین بە سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و هەرێم، چونکە دیزاینی پێشوەختەیە.
ئەوەی زیاتر مایەی سەرنجە، یەکێتی و پارتی لەگەڵ ئەوەی لەسەر بڕیاری ئەوان دانیشتنی پەرلەمان بەکراوەیی مایەوە بۆ دانیشتنێکیتر، واتا تاکو رێک دەکەون لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و هەرێم.
پارتی دوان و یەکێتیش دوان و نەوەی نوێش کاندیدێکی بۆ سەرۆکی پەرلەمان هەیە.
لەئێستاشەوە دەگوترێ چەند پەرلەمانتارێک لەدوای سوێندن خواردن ئەگەر پۆستی باڵا وەرنەگرن دەکشێنەوەو کورسیەکە دەدەن بە ئەندامێکیتریان.
دەنگۆی کشانەوەی، لاهور جەنگی، شاڵاو کۆسرەت، هەڵگورد شێخ نەجیب لە ئەندامیەتی پەرلەمان هەیە.
ئەوەی سەیرە یەکێتی هیچ کاندیدێکی ژنی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان نییە، پارتیش دەستبەرداری ڤاڵا فەریدی تورکمان نابێ.
ئەوەی لەهەموو سەیرتر پاسەوان و شوفێری مونا قاوەچی هێرش و پەلاماری رۆژنامەنووسانی دا، هێشتا سەرەتایە، موناش دەیگوت بەیەک پۆست رازی نابین، لەجیاتی سوێند بەگەل سوێندی بە گەڵ خوارد، ئەمەشیان هەر زۆر عەنتیەک بوو، پەرلەمانتاری کوردستان هێشتا گەل و گەڵ لەیەکتری جیاناکاتەوە.
زۆرێک لە چاودێران و مامۆستایانی زمانی کوردی دەڵێن پێویستە سوێند خواردنی پەرلەمانتاران دووبارە ببێتەوە، لەبەر بەهەڵە سوێندخواردنیان.