گرنگی و بەهای وەزارەتی ڕۆشنبیری کوردستان
ئازاپرێس
لە هەر وڵات و هەر جێگایەک وەزارەتی ڕۆشنبیری خاوەنی بەها و گرنگیەکی پیرۆزی خۆی هەیە، بۆیە هەر گەل و نەتەوەیەک بە بەهای ماددی و ڕۆحی خۆی شانازی دەکات،
بێگومان گەلی کورد یەک لە ئەو گەلانەیە کە شانازی بە کولتووری پێکەوە ژیان دەکات و بەهای ماددی و ڕۆحی پتەوی لە پێناویدا ساز کردووە
هەمیشە لە بەهای کولتووری و کۆمەڵایەتی خۆی بۆ خزمەتی ژیان کەڵکی وەرگرتووە ، لە سیاچەمانە، هۆرە،حەیران، لاوک،بە هەزاران گۆرانی بە باڵا و جوانی سروشت و ژیانەوە گوتووە و کورد لە پێناو ژیاندا دەجەنگێت ،چونکە ژیانی خۆشدەوێت،
ژیان و ژینگە دوو تێکەڵاوی لە یەک دانەبڕاوی زاگرۆس
گەلی کورد و گەلانی زاگرۆس هەبوونی کۆمەڵایەتی خۆیان لە سەرتای ژیان لە ناو منداڵدانی زاگرۆسەوە فێری فڕین وخۆڕاگری و ئازادی دەبن و واتای خاک ونیشتمان هەمان دایکە…
گەلی کورد دامەزرێنەری ژیان لە زاگرۆس
یەک لە ئەو گەلانەی هەمیشە شانازی بە کولتووری خۆی دەکات گەلی کوردە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرتای ژیانی مرۆڤ
کە چی ئێستا لە بەر کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ڕۆشنبیری لە بەردەمی هەڕەشەیەکی گەورە دایە و مێشێک میوانی ئەم وەزارەتە نییە و ئەو نە بای دیوە و نە بۆران ڕۆژانە”لە ڕێگەی دڕاما و فیلمی بیانیەوە بەتایبەت دڕاما تورکییەکان کە کۆمەڵگای کوردی پێ ژەهر خوارد دەکرێت و شیرازەی دەشێوێنێت، و کوردستان بەرەو کاولکاری دەبات،
وەزارەتی ڕۆشنبیری تەنها وەزارەتێک کە بایەخی نییە
کاتی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لە سەر وەزارەتی دارایی، نەوت، چەند وەزارەتێک شەڕ و ئاڵۆزی ڕوو ئەدات و ئەمەیش تەنها لە پێناو پارە و بەرژەوەندی دایە
دوای سی ساڵ لە دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئێستا منداڵانی بەرپرسانی هەرێم هەر یەک خاونی قومارخانە، و نادی خۆیانن
هەولێریان کردەوە بە پایتەختی لەشفرۆشی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژانە دەیان باندی لەشفرۆشی سەر هەڵدەدات و چاند و کولتووری کوردیان ڕادەستی بازرگانان و کەسانی چاوچنۆک کردووە
لە تەریقەتەوە بۆ بازرگانانی و لەشفرۆشی
شازادە کانی کوردستان وەک ڕێگای باوباپیرانیان ،چۆن ساڵانێکە بازرگانی بە مەزهەب ،ئاین و تەریقەتەوە دەکرد ئێستا نەوەکانیان ڕچەشکێنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و لەشفرۆشین لە کوردستاندا و تەواوی بەها مێژوویەکانی گەلی کوردیان هەڕاج فرۆشی داگیرکەران کردووە، سڵ لە هیچ شتێک ناکەنەوە لە خاک و دارودرەختی ،بەهای ماددی و مەعنەوی کوردستان بۆ بەرژەوەندی بنەماڵەیی دەفرۆشن و هەر ڕۆژێک کچە مۆدێلێک سەر هەڵدەدات
کوردستان و کولتووری ڕەسەنی کوردایەتی
ڕەسەنایەتی ئاواز و ئاهەنگ و گۆرانیەکانی کورد لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاستی جیهاندا بەنێوبانگە و دایک نیشتمان بە هەزاران کەسی وەک، ماملێ، حەسەن زیرەک، کەریم کابان، مەرزیە فەریقی، ناسر ڕەزای، عەلی مەردان، فەتانە وەلیدی، مەزهەر خالقی،حەسەن سیساوەیی ،تاهیر تۆفیق، تەحسین تەها، کەراپەت خاچۆ ،محەمەدشێخۆ ،مەریەمخان و ئایشەشان بە هەزاران کەسی تر لە نێو منداڵدانی سروشتی زاگرۆسەوە پێشکەشی نیشتمانی کردووە و بۆ هەتا هەتایە لە یاد و بیرەوەری کوردا دەمێنێتەوە
وتەیەکی سۆقرات هەیە
یەکەم هەنگاو بۆ لەناوبردنی میللەت سڕینەوەی یادەوەرییەکەیە.
ئەودۆخەی ئێستا وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستانی تێدایە هەمان وتەی سۆقراتە .ئەو داگیرکەران نەیانتوانی دەرحەق بە کوردستان بیکەن حکومەتی بە ناو کوردی کردی.