ئازاپرێس
ڕێككەوتنی سایكس پیكۆ لە ساڵی ١٩١٦ پەیماننامەیەكی نهێنی لە نێوان فەڕەنسا و شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا بوو، بە دانپێدانانی ئیمپڕاتۆریەتی ڕووسیا بۆ دابەشكردنی ناوچەکە
ئەو ناوچەیە لە ساڵی ١٥١٤ لە شەڕی چاڵدێران و بە سەرکەوتنی عوسمانییەکان بە سەر سەفەوییەکان دا بە دەست هێنا
و داگیرکاری عوسمانییەکانی بۆ 5 سەدەیەک گەرەنتی کرد،
دوای ئەم دەسکەوتە عوسمانییەکان لە شەڕی مەرج دابق و داگیر کردنی شام و مەکەو میسر و داگیرکاری کشوەری ئافریقا باڵا دەستی تەواوی خۆی بە سەر هەرێمەکەدا زاڵ کرد
پەنچ سەدە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان بە ناوی خەلافەتی ئیسلامی
گەورەترین کۆمەلکوژی کە لە ساڵی ١٩١٥بە سەر ئەرمەنەکان دا هێنا و هەتا ئێمڕۆ کاریگەری خراپی لە سەر ناوچەکەدا بەجێهێشتووە،
میراتی پیاوە نەخۆشەکە جگە لە کۆمەڵکوژی هیچ دەستکەوتێکی لە دوای ڕووخانی خۆی بۆ ناوچەکە بەجێ نەهێڵا و کاریگەری خراپی ئەو میراتە شوومە دوای سەد ساڵ ڕووخانی هێشتا بەردەوامە
لە ساڵی ١٩١٤ و هەڵگیرساندنی شەڕی جیهانی یەکەم ئیمپراتۆریەتی عوسمانی چووە ناو هاوپەیمانی ،ئالمان و مەجارستان ئوتریش و ڕوسیا وئەمە بە دۆڕانی عوسمانییەکان کۆتایی پێهات.
دابەشکردنی میراتی داگیر کراوی عوسمانییەکان
لە ساڵی ١٩١٦ بە دابەشکردنی ناوچەکە، بێ ڕەچاوکردنی گەلانی هەرێمەکە، لە لایانی کولتووری، کۆمەڵایەتی، نەتەوەیی، هەمان بارودۆخی داگیرکاری 5 سەدەی عوسمانییەکانی زیندوو کردەوە و بە سەدان کێشەی بێ چارەسەری بە دوای خۆیدا بەجێ هێڵا و دەیان شەڕی خوێناوی هەڵگیرساند.
عوسمانی میراتگری شەڕ و ئاژاوە
دوای دابەشبوونی میراتە داگیرکراوەکەی عوسمانی دەوڵەتی نەتەوەیی بە پیلانی داگیرکەران سەریهەڵدا، 100ساڵە هەرێمەکەیان کردووەتە گۆمی خوێن وتەواوی بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساق دەکەنەوە، ساڵانە بە ملیاران دۆلار گرێبەستی چەک وچۆڵ لەگەڵ هەمان دەوڵەتانی دەسنیشاندەی خۆیان دەبەستن و هەرساڵ بە ملیاران دۆلار قازانج دەکەن.
لە ئاسەوارە مێژووییەکان هەتا نەوت و تەڵا و…تاڵانی دەکەن.
نەتەوەی کورد قوربانی سایکس_ پیکۆ
لە دوای شەڕی چاڵدێران و ڕێکەوتنی زەهاو شەڕی عوسمانی و سەفەوی کۆتایی پێهات، ئەم رێککەوتنە لە ساڵی 1639 واژۆ کرا و کوردستان بە فەرمی لە نێوان عوسمانی و سەفەوییەکان دابەش بوو، بە ڕێککەوتنی سایکس_پیکۆ کۆتا بزمار لە تابووتی خاک و نیشتمانی کورد درا و کوردستان بە فەرمی دابەشی چوار دەوڵەتی داگیرکەر کرا، هەر چوار دەوڵەت ئەوەی لە دەستیان هات لە بەرچاوی جیهان بەسەر گەلی کوردیان هێنا لە ڕاوەدوونان ،کۆچی زۆرەملی، پەت و سێدارە هەتا کۆمەڵکوژی بەرهەمی ڕێککەوتنی سایکس _پیکۆ بوو بۆ گەلی کورد.