ئا:ئازاپرێس
ئەگریجە یەکەمین بەرهەمی رێکخراوی مەرزیە بڵاوکرایەوە. گۆرانی ئەگریجە کە کۆمەڵێک لاو کاریان تێداکردووە لە کوڕان و کچان بەشێوازێکی نوێ کلیپ کراوە، لە کەناڵی یوتب بڵاو کرایەوە شایەنی باسە ئەم بەرهەم هەڵقوڵاوی شۆڕشی ژن ژان ئازادیە.
کلیپەکە بە دەنگی هەریەک لە دەنگبێژانی ناوداری کورد “ئەسرین سەفەری، ژیوەر حسێن، ژولیا حسێن” تۆمار کراوە، لە هەمان کاتدا وەک کارەکتەریش لە کلیپەکەدا ڕۆڵ دەگێڕن.
هەروەها هونەرمەندی گەنج “پێشەوا ڕەمەزان” کاری دەرهێنان و ئاوازدانانی بۆ کلیپەکە کردووە، هۆنراوەی کلیپەکەش لەلایەن “سەحەر موعێزی” نووسراوە.
بەرهەم هێنەرانی ئەم بەرهەمە هونەریە پێکاهاتوون لە:
موزیکدانان و دەرهێنانی: پێشەوا ڕەمەزان
جووڵەچنین: فریاد حەسەن
دەنگبێژان: ژیوەر حوسێن، ژولیا حوسێن، ئەسرین سەفەری