سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن
لە کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی لەگەڵ مامۆستایان ئاینی چی گوزرا

لە کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی لەگەڵ مامۆستایان ئاینی چی گوزرا

ئه‌یلول 8, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

 ئازا پرێس تایبەت

رۆژی ٣١ی ئاب-٢٠٢٤ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستای ئاینی ئیسلام کۆبۆتەوە، کۆبوونەوەکە لە پیرمام ئەنجامدراوە، بەئامادەبوونی چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی وەک فازڵ میرانی و سیداد بارزانی و هۆشیار زێباری. کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی تایبەت بووە بە هەڵبژاردن و رەوایەتیدان بە شەڕەی لە دژی یەکێتی و پەکەکە دەیکات و وەک هەرجارێکیش ئێرانی خستۆتە ناو هاوکێشەکان.

مامۆستا ئاینیەکان لە رێگەی پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری ئەوقاف و مەلا عەبدوڵا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کە پارتیە کۆکراونەتەوە. لەبەر ئەوەی ویستوویانە زۆرترین ژمارە کۆبکەنەوە، بۆیە هەندێک مامۆستا لەلایەنی سیاسی تریش بەشدار کۆبوونەوەکە بوونە، زانیاریەکان لە رێگەی ئەو مامۆستا ئاینیانەوە دەرکەوتۆتە دەرەوە.

زانیاریەکانی ناو کۆبوونەوەکە لەسەر زاری بەشدار بووێکدا بەمشێوەیەن:

بەئامادبوونی نزیکەی ( ٢٠٠) مامۆستای ئایینی کەهیچ مامۆستایەکی یەکێتی تێدا نەبوو، هەندێک لەوانەشیکە بەشداربوون وەکو: ( مەلا عەبدولواحید باڵەکی – د. مەلا مادیح بەرزێوەیی –  مەلا مەحمەد ئێنەیی – مەلا لوقمان جامەعەیی – مەلا تاهیر بەحرکەیی-  مەلا مەحمەد وەرتی – مەلا تەحسین حوجرانی – مەلا عیرفان موفتی…هتد).  لەگەڵ ئامادەبوونی ( فازل میرانی و وشیار زێباری و سیداد بارزانی).

سەبارەت بە پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەو چۆنیەتی هەڵسوڕانی پشتیوان و مەلا عەبدوڵا، بۆ ئەوەی رێگە نەدەن کەس قسە بکات، وەها دەڵێت:

 سەرەتا پێش هاتنی مسعود بارزانی  سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان (مەلا عەبدوڵا سەعید)  بە رێککەوتن لەگەڵ وه‌زیری ئه‌وقاف، مامۆستایانی تلقین دا کە لەبەر ئەوەی ژمارە زۆرە، ناتوانن پرسیار بکەن و جەنابی سەرۆک ڕاستەوخۆ کۆبوونەوەی دیکەی هەیەو دەتوانن بەنووسین لەسەر وەرەقە، ئەگەر پرسیارێکتان هەبوو یان داواکاری بنووسن، بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. بەڵام مامۆستاکە ئەوە ئاشکرا دەکات کە نامەکان هیچیان نەگەیشتوونەتە دەستی مەسعود بارزانی و لە دواوە کۆیان کردوونەتەوەو لای خۆیان هێشتوویانەتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ئەو مامۆستایە دەڵێت: بەبێ ئەوەی هیچ ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز بخوێنرێت، پێش ئەوەی مەسعود بارزانی دەست بەقسە بکە، سەرۆکی زانایان دەستی بە قسان کردووە و مەدح و سەنای مەسعود و ڕۆژی ٣١ ئابی وەک ڕۆژێکی مێژوویی و پیرۆز و دیاری خودای بۆ خەڵک بەناو کردوە. گوتویەتی: ٣١ئاب دەفعی ( ئەفسەد بوو بەفاسید)، ئەگەرنا ئێستا حوسینیە لەهەولێرو دهۆک پڕدەبوو.

مەسعود بارزانی لە وتارەکەی راوەستەی لەسەر چی کردووە؟

وەکو مامۆستای بەشداربوو دەگێڕێتەوە دەڵێت:  

مسعودبارزانی دەستی بەقسەکردن کردو، باسی مێژووی ڕابردووی میللەتی کوردی کرد، کەچیان بەسەر هێناوەو چۆن خیانەتیان لێکردوە.

لە درێژەی قسەکانیدا مەسعود بارزانی، هاتۆتە سەرباسی ئیبراهیم ئەحمەد و خیانەتەکانی کەچی کردوە لەبەرانبەر مەلا مستەفا و چۆن چۆتە ئێران و دواتر گەڕاوەتەوەو خۆی تسلیمی مەلا مستەفا کردۆتەوە.

وەک لە گێڕانەوەی مامۆستا دیار دەبێ سەرۆکی پارتی بە هەڵوێستەکانی پاڤێل و قوباد هەراسان بووەو بۆیە گووتویەتی:

تاکو ئێستا باوەڕم بەبابەتی ( جینات نەبووە)، بەڵام ئێستا باوەڕی تەواوم هەیە کە نەوەکانی ئیبراهیم ئەحمەد مەبەستی ( قوباد و پاڤێل)، چووینەوە سەر جیناتی باپیریان لۆ خیانەت.

لەسەر بنەماڵەی مام جەلالیش مەسعود بارزانی دەڵێت: مام جەلالیان بەتەنها لەدەرەوەی وڵات جێ هێشتبوو لەنەخۆشخانە، بەبێ ئەوەی کەسی لەلابێ، دواتر بەکاریان دەهێنا و لەسەر کورسیەک دایان دەناو بۆ وێنە لەگەڵ گرتن، ئەوان وەفایان بۆ باوکیان نەبێت بۆ میللەتی کورد چۆن دەبێت.

تایبەت بۆ پاڤێل تاڵەبانی هێرشی توندی دەکاتە سەر بە حەب خۆر وەسفی دەکات و دەڵێت:

ناتوانین رێککەوتن لەگەڵ کەسێک بکەین کە تلیاک کێش بێت، هەر کاتە و لەسەر بڕیارێک بێت. کارگەیەکی تلیاکیان لەدەربەندیخان داناوەو لەوێیەوە دەینێرنە شەنگال و لەوێش بۆ سوریا و ئەوروپا.

بەگوێرەی زانیاریەکانی مامۆستای بەشداربووی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی پارتی، سەبارەت بە یەکێتی و پەکەکە و ئێران گووتویەتی:

 یەکێتی بەهاوکاری ئێران و شیعەی عێراق و پەکەکە، دەیانەوێ پارتی لەناو ببەن، وەکو خیانەتی ئیبراهیم ئەحمەد کە داوای لەشای ئێران کرد گووتی، بەس ناوچەی سۆرانەتیم تسلیم بکە، ناوچەی بادینان با بۆ ئەوان بێت. ئێستاش شەڕی سۆرانی و بادینی دەکەن.

سەرۆکی پارتی باسی( پێکهاتەکانی) کردوە و گوتویەتی:

 بەس پارتی لەخەمیان بووەو یەک وڵات لەسەر کەمکردنەوەی کورسیەکانیان نەهاتۆتە دەنگ، نەلەسەر مەسیحیەکان، نەتورکمان و ئاشوری و ئەرمەن.

مەسعود بارزانی ترسی خۆی لە هەڵبژاردن نەشاردۆتەوەو گووتویەتی:

 ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازە، چونکە بە ئێران و شیعەی عێراق و پەکەکە، دەیانەوێ پارتی لەناوببەن. بۆیە ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین، بۆ ئەوەی ئەم خەونەیان لەگۆڕ بنێین، وەک و جارانی پێشوو.

ترسەکەی لەئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاشکراتر کردوەو گووتویەتی: ئەگەرچی توانیمان ئەوە لەکۆمسیۆن جێگیر بکەین، کە دەبێت بەدەست دەنگەکان لەبنکەکان هەژمار بکرێن، ئنجا بچێتەوە بغداد. بەڵام ترسمان هەیە لەوێ دەستکاری ئەنجامەکان بکرێت، لەبەرژەوەندی یەکێتی، هەروەک و لەکەرکوک و موسڵ کرا.

مەسعود هێشتا لەسەر بابەتەکە دەڕواو دەڵێت: ئێستاش نازانین چۆن یەکێتی خیانەتی لەکەرکوک کردو ئەو هەموو کورسیەی هێنا، ئەگەر بۆیان زیاد نەکردبێت؟

مەسعود بارزانی سەبارەت بە پەکەکە و رێکەتنیشی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیای نەشاردۆتەوە، بۆیە زۆر بەکراوەیی دەڵێت:

 پێشتر زۆر هەوڵمان دا بۆ لەیەک نزیک کردنەوەی پەکەکە و تورکیا، سەرکەوتووش بووین. کەچوومە تورکیاش لای ئەردۆغان هەوڵی موصاڵەحەم داو هاتمەوە، لەگەڵ موراد قەرەیلانیش قسەم کردو پێم گووتن ئاگربەست ڕابگەیەنن و ڕایانگەیاند. بەڵام دواتر باڵێک لەناو پەکەکە هەموو ئیشەکانیان تێکدا. کاتێک بڕیاری گۆڕینی موراد قەرەیلانیان دا بە (جومعە)، بەس بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکان سەرنەگرێت.

لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانیش لەگەڵ سوپای تورکیا دەڵێت:

ئێستاش پەکەکە واز ناهێنێت و دەیەویست لەناوچەی دهۆک و ئامێدی سەیتەرات و بنکەو بارەگا دابنێت، بەگوێمان ناکات و ناچارین ( ڕێگام بۆ تورکیا کردیتەوە هەرچی دەکات با بیکات دژی پەکەکە ).

لەکۆتایدا ئەو مامۆستا ئاینیە وەها باسی دۆخی دەروونی و شڵەژاوی مەسعود بارزانی دەکات و دەڵێت:

مسعود بارزانی هیچ کاتێک وەکو ئەمجارە پەشۆکاو ماندو دیار نەبوە، ترسێکی زۆری لەم بارودۆخەو هەڵبژاردنە لێ نیشتبوو. قسەکانیشی هەمووی هەڕەشە بوو، مەبەستی بوو بەمامۆستایانی ئاینی بڵێ (ڕێگەم بدەن ٣١ی ئابێکی دیکە ئەنجامبدەمەوە، ئێوەش شاهێدبن کەمن خەتابار نیم). لەکۆتاییش دوای زیاتر لە یەک سعات قسەکردن، داوای لەکەس نەکرد کە ئەگەر پرسیارێک یان پێشنیارێکیان هەبێت. بۆیە کۆبوونەوەکە بە بێدەنگی و بەبێ گفتوگۆ تەواو بوو، هەرچەندە زۆر مامۆستای ئاست بەرزی تێدابوو، دەیانتوانی بە سەرنج و پێشنیارەکانیان دانیشتنەکە دەوڵەمەند بکەن، نەک تەنها هەڕەشە و قسەی یەک کەس بێ.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

پێنجی ڕەشی ئەیلول….؟

بابەتی دواتر

سەرە قەڵەمێك لەبارەی مەلا بەختیارەوە

editor

بابەتی دواتر
سەرە قەڵەمێك لەبارەی مەلا بەختیارەوە

سەرە قەڵەمێك لەبارەی مەلا بەختیارەوە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?