ئا:ئازا پرێس
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵمەتی بانگێشەی هەڵبژاردن، ترسی پارتی زیاتر دەبێت به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ناو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، سێ بارزانییەکە بڕیاریانداوە بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌و چوار پارێزگایه‌ى هه‌ڵبژاردنیان تێدا ده‌كرێت هه‌ڵمه‌تێكى چڕى هه‌ڵبژاردنى تێدا ئه‌نجام بده‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش به‌بڕیارى مه‌سعود بارزانى بڕیاردراوه ” لەبەر ئەوەی ئەندامانیتری مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پڕوپاگەندەی پێویست ناکەن بۆ خۆ رزگار کردن لە شکستێکی گەورە خۆیان وەک سێ بارزانییەکە دادەکەونە مەیدانەکانی هەڵبژاردن”.
یەکەم سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاكانى سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین به‌مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگرى دووەمی سه‌رۆكى پارتى سپاردووە. هەرچەندە سەرۆکی پارتی دەشزانێ کە خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری حەز لە مەسروریش ناکەن، چونکە لە کابینەی حکومەتەکەی کەمترین خزمەتی بە سلێمانی و دەوربەری کردووە.
دووەم سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاى هه‌ولێر و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و ده‌وروبه‌رى به نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم و هاوكات جێگرى یەکەمی سه‌رۆكى پارتى سپاردووە، لەبەر ئەو ناکۆکیە زۆرەی نێوان مەسرور و نێچیرڤان، سەرۆکی پارتی نزیکی خۆی هێشتۆتەوە.
وەک سێیەمینیش، لەگەڵ ئەوەی سەرۆکی پارتی دەیەوێ مه‌نسوور بارزانى فه‌رمانده‌ى هێزى تایبه‌تى گوڵان بۆ ناوکاری سیاسی ئامادە بکات، چونکە لە رابردوو رەخنەیەکی زۆری لەسەر بووە، بۆیە لەگەڵ خۆی دایناوە، واتا مەسعود بارزانی خۆشی لەگەڵ مەنسور پێکەوە، سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاى دهۆک و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ‌و ده‌وروبه‌رى بکەن.
چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن، لەبەر ئەوەی پارتی جارێکی‌تر سوپای تورکیای هێناوە، واتا سەرۆکایەتی پارتی و سەرکردایەتیەکەیان باوەڕیان بەخۆیان نەماوە لەم هەڵبژاردنە دەنگی پێویست بێنەوە، بۆیە دەیانەوێ بەهێزی بنەماڵەی و ترساندنی خەڵک و لایەنە سیاسیەکان، بەڵکو بتوانن بەمشێوەیە دۆڕاندنیان لەم هەڵبژاردنە کەم بکەنەوە.