ئا:ئازاپرێس
دوێنێ شەو ١٥ ی ئەیلول ٢٠٢٤ کاتژمێر١١ شەو لە گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوک ماتۆڕسکێلێک ویستی خۆی بگەێنێتە شوێنێکی قەرەباڵغ بۆ خۆتەقاندنەوە، وەک هێزە ئەمنیەکان و شاهێدحاڵان باس دەکەن دوکەس لەسەر ماتۆڕەکە بوونەو پشتێنەی تەقینەوەیان بەستوە، بەر لەوەی بگەنە شوێنی مەبەست لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بێکاریگەر کراون.
هێزه ئه‌منییه‌كان دوای گه‌مارۆدانی ئەو چه‌كدارانە كه گومانده‌کرا تیرۆرست بن، له شه‌قامی حه‌ولی له نزیك گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی روبه‌ڕوی دو چه‌كدار بونه‌ته‌وه، یه‌كێك له چه‌كداره‌كان خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه و ئەوی دیكەش كه به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان كوژراوە.
ئه‌و تیرۆریسته پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی له‌به‌ردا بوه، دوای روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان خۆی ته‌قاندۆته‌وه، له‌كاتێكدا پێشتر به‌ماتۆڕسكیل له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی بون.
تائێستا هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک هێچ لێدوانێکی پشتڕاست کردنەوەیان نەداوە لە سەر جۆری رووداوەکە و ناسنامەی کەسەکان و ژمارەی کەسە خۆکوژەکان.
هەر لە دوای ئەو روودارە هێزە ئەمنیەکان لە پارێزگای کەرکوک و تایبەتی گەرەگە کوردنشینەکان ئۆپەراسێونێکیان داوەتە دەستپێکردن و تا ئێستا ١٨ کەس گیراون و گەراندن بەدوای هەندێک کەسی ترێش بەردەوامە کەوا گومان دەکرێ داعش بن.