نەسرین عەباس ئیبراهیم
لە نەزەری سیاسەتدا ، داخۆ دە بێت بە شەرەف کێبێت؟!
لەدێر زەمانەوە،زیندانێکی باکورو باشورو ڕۆژهەڵات هە تا دەگات بە ڕۆژ ئاوانەماوەکە سیخناخ نە بێت بە زیندانیان لە هەردوو ڕەگەزی نێرو مێ، بە تۆمەتی جیاوازوو بە بیانوی جۆراوجۆر لە توخمی مرۆڤ کوژ ، بەڵام هەموو ئەم هەوڵی کوێرکردنەوانە، نە یانتوانی دەنگی پیاوێک کپ بکەن ئەژنۆی بلەرزێنن، یاخوود یادەوەری بە کوردبونی بسڕنەوەو قەڵەمەکەی لە نێوەندادوولەتبکەن و بشکێنن،بەژن و باڵای هزری بە چەشنی دارزەیتونەکانی ڕۆژئاوا ڕاگوێزبکەن و لە خاکێدا ئاوێتەی بکەن کە خاک و خۆڵی ئەو نە بێتو پڕ بێت لە دژوارو ستەم .
من لای خۆمەوە دەپرسم؛
ئێستا ئەم پیاو ە ماقوڵە کە ماوەی چارەکەسەدەیەکە لە زیندانەکانی سەر زەوی و ژێر زەویدا لە سەردەریاو لە بن دەریای خاکی تورکیا،هەناسە دەدات ، بە چ تاوانێک زیندانە ، جگە لە تاوانی بە کوردبوون ، بەکوردبونێک ڕەسەن ، زاخاودراو بە خەسلەتی ڕۆحێکی ئازادو تێفکرینێکی پێشکەوتوخواز؟!،.
عه بدوڵا ئوچەلان ، زۆر نامەردانە دەستگیرکرا و بە پیلانی نێودەوڵەتی و بە یاوەری سیخورەکانی نێو کورد خۆی، بە چەشنێک کەلەپچە کرایە دەستی و بە جۆرێک چاوە نازدارەکانی بەسترا ، هەروەک ئەوەی کە هەردوو جەنگەخوێناویەکەی جیهان ئەو هەڵیگیرسانبێت، دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم بە ئیمزای ئەو هێنرابێتە کایەو ئەو بەرپرسیاری بیربردنەوەی ئاشتی و مرۆڤدۆستی سەردەمبێت، پیاوێک کە جگە لە بیروڕای ئازاد خاوەنی هیچ دەستەڵاتێکی دیکە نییە، نە بەبۆماوەیی و نە بە میراتگری بۆتەسەرکردەو نە تایەفەکەی هەزار پیاوی هەیە،
مە خابن ئەو لە قوڵایی زینداندا ڕۆژەکانی تەمەنی تێدەپەڕێنێت،
بە ڵام کێوێک لە بیروڕاو میلەتێک لەشوێنکەوتوانی هزری هەیە،
ناحەزانی ئاپۆ،بکشێێنەوەو شەرمەزار بن ،لەمێژە ئاپۆ بۆتە ماسیە ڕەشە پچکۆلەکەی سەمەدی بەهرەنگی و لە دەریادا بوەتە نەهەنگ،لەم دەریا بۆ ئەو زەریاو لەم ئۆقیانوس بۆ ئەو ئۆقیانوس،ئایدۆلۆجیای کوردبون و نەتەوە خوازی خۆی دەگەێنێت، ئەو پۆلاینترلە ئیرادەی بە گژداچونەکەی
(فیکتور هۆجۆ) لە پێناو مانەوەدادەجەنگێت و بە سەبری پۆلایینی (خودی ئاپۆ)
خۆی لە مڕۆدا کورد ناسراوەو زیندووە.
قەندیل گەر چۆڵیشبکرێت،ئەمما بە هەوڵە لە بارچووەکانتان هەرەسی پێناهێنرێت ، ڕەوەزەکانی قەندیل بونەتە حەساری ماڵی کورد،لەمڕۆدا، بەدانیشتوانی نێو کۆشکەبەرزەکانیشەوە کە حەزیان بە بون و بە چارەی ئاپۆ نییە،ئێوە تا ماوون بەژانی کوردەوە سەربنێنەوەو کوردیش بەهیوای ئوچەلان هەر دەمێنێت و نانەوێت.
ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی