ئا:ئازاپرێس
لەکاتی بەشداربوونی لە بەرنامەیەکدا رێکخەری ژووری یاسای بزووتنەوەی گۆڕان چۆمان مەحمەد، هۆکاری ئەو دۆخەی تێیکەوتون روون دەکاتەوەو رەخنە لە شێوازی بەشداربوونی یەکێتی و گۆڕانە لە حکومەتدا، بەتایبەت لە ئێستادا کە گفتوگۆی ناو گۆڕان لەسەر بەشداربوون یان بەشدارنەبوونە لە هەڵبژاردن.
لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژە بەوەدەدات کە ئەوان وەكو گۆڕان دو كابینە لە حكومەتدا نەبون، بەڵكو ئەم كابینەیە و ساڵێك لە كابینەی پێشو، چونكە ئەوكات دوای ساڵێك لە بەشداریكردن، وەزیرەكانیان ڕیگریان لێكرا كە بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان، ئەگەر یەكێتی ناڕازی بوبێت لەو شێوازە حكومڕانی و بەشداریكردنە لەم كابینەیەدا، ئەوا بزوتنەوەی گۆڕان بە ئاگری ئەو بەشداریكردنە لە حكومەتدا سوتا، چونكە تێڕوانینەكانی خەڵكی بۆ چاكسازی لە ئاستێكی باڵاتردابو.
چۆمان مەحمەد رووی رەخنەکانی لە یەکێتی و گۆڕانە و دەڵێت: یەكێتی و گۆڕان كهمتهرخهم بون لەوەی زۆرشت لە ئیدارەدانی ئەم كابینەیە لای سێگۆشەیەك بوە كە پێكهاتوە لە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ناوخۆ، كهمتهرخهمیه بۆ یەكێتی و گۆڕان كە نەدەبو بەو شێوەیە حكومەت بەڕێوەببرێت، دەبو هەڵوێستی ڕونتریان هەبێت، ئەگەر بەو دید و تێڕوانین و ئەقڵیەتە بیانەوێت ئیدارەی چارەسەركردنی كێشەكان بدەن، ئەوا خراپتر دەبێت، بەو ڕوحیەت و میكانیزمانە چارەسەری كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا، موچە، تێڕوانینیان بۆ بەغدا ناكرێت.