ئا:ئازاپرێس
بەیانی ئەمرۆ لەسەر رێگای سەرەکیی کەرکوك ــ هەولێر لەنزیک گەڕەکی شۆراو دەسترێژی گولە لە کارمەندێکی پۆلیسی ئامادەیی کەرکوك کرا و کوژرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کارمەندەی پۆلیس لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بووە کە کوژراوە، بەڵام جلو بەرگی پۆلیسی لەبەردا بووە و لەکاتی گەڕانەوەیدا بووە بۆ ماڵەوە.
کوژراوەکە ناوی (مەنسور خەلیل)ە، کارمەندی فەوجی دووی پۆلیسی ئامادەییە، زیاتر لە 15 فیشەکی بەرکەوتووە.
تاوەکو ئێستا هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لە دەزگا ئەمنیەکانەوە نەدراوە لەمبارەیەوە، بۆیە نازانرێت هێرشێکی تیرۆرستی بووە یانێش رووداوێکی کۆمەلایەتی. ئەم رووداوە لە کاتێکدایە ئەم هەفتەیە ٢ هێرشی چەکدارانی داعش پوچەلکرایەوە کەوا ئامادەکاریان دەکرد هێرش بکەنە سەر هاولاتیان و دەزگا ئەمنیەکان.