ئازا پرێس
بەپێی زانیاریەکانی رۆژنامەنووس هێمن مامەند، ئاشکرای دەکات و دەڵێت، پارتی بە بڕیاری مەسعود بارزانی ٨٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هەر لقێک تەرخان کردووە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکانی هێمن مامەند، پشتیوان سادق وەزیری ئەو قاف و بەرپرسی رێکخستنەکانی هەولێری پارتی، لەگەڵ ئاری نانەکەلی بەرپرسیاری لقی ١٦ی پارتی، لەسەر خەرج کردن لەم ٨٠٠ ملیۆنە بۆ پرسەی دوو کادیری لقەکەیان بۆتە شەڕیان.
چونکە پشتیوان رازی نەبووە هیچ بڕە پارەیەک بۆ پرسەی کادیرەکانی لقی ١٦ خەرج بکات.
لە درێژەی زانیاریەکانیدا هێمن مامەند دەڵێت، ئاری نانەکەلی و پشتیوان سادق یەکتریان بە قسەی سووک و جنێودان لەپێش چاوی خەڵک ریسوا کردووە، هەمانکات ئاری نانەکەلی مۆبایلی دەستی هاویشتۆتە پشتیوان سادق.
لەسەر ئەم شەڕ و ئاژاوەیە، بارەگای مەسعود بارزانی هەردووکیانی بۆ سەرزەنشت کردن بانگ کردووەو پێیان راگەیاندوون، لەم کاتە هەستیارەدا کە دۆخمان لە هەولێر خراپە، ململانێ و ناکۆکیەکانتان وەلا بنێن.