ئازا پرێس
کاروان کەریم مەحمود لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند؛ پارتی عەیارە٢٤ بووین بـــەڵام زوڵمان زۆر لێکرا بۆیە دەستم لەکارکشاندەوە.
کاروان کەریم بەمشێوەیە بانگەوازی خۆی دەکات؛ بۆسەرجەم ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرجەرم هاوڕێیان و خزمان و دۆستان.
بەڕێزانم من کاروان کەریم محموود، لە بنەماڵەیەکی پارتی و ڕێبوارانی ڕێی بارزانی، دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستی بەرپرسی ناوەندی لاوانی شارەزووری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەیەنم.
ئەمەی خوارەوە دەقی نامەی دەستلەکارکێشانەوەو وازهێنانی کاروان کەریم مەحمودە لە ریزکانی پارتی
بۆسەرجەم ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ سەرجەرم هاوڕێیان و خزمان و دۆستان.
بەڕێزانم من کاروان کەریم محموود
لە بنەماڵەیەکی پارتی و ڕێبوارانی ڕێی بارزانی، دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستی بەرپرسی ناوەندی لاوانی شارەزووری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەیەنم، هەروەها دەستلەکارکێشانەوەی یەکجاری خۆم لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەیەنم. نەخۆم و نە خێزان و نە ئەوانەشی کە کاریگەریم هەیە لەسەریان، ڕێگە نادەم چیتر دەنگدەرو لایەنگری ئەوحیزبەبن.
بۆ بەرچاوڕوونی هەموولایەک ئێمە کوتلەی هیچ کەس نەبووین و پارتی عەیارە٢٤ بووین، ئیتر ئەو هەموو زوڵم و نادادپەروەرییەی بەرامبەر خۆمان و بنەماڵەکەمان کراوە، لێی دەگەڕێین بۆ ڕۆژگار و پیاوە کوتلەچیەکان. تێبینی؛ من یەک دەنگ و یەک کادری دڵسۆزی ئەو حیزبە نەبووم، بەڵکو دەیان دەنگم لەگەڵە… لەگەڵ ڕێزدا. دەستلەکارکێشانەوەی یەکجاری خۆم لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەیەنم. نەخۆم و نە خێزان و نە ئەوانەشی کە کاریگەریم هەیە لەسەریان ڕێگە نادەم چیتر دەنگدەرو لایەنگری ئەوحیزبەبن.