چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە هەواڵ
پەیامی یەکێتی بۆ یادی حەوت ساڵەی ریفراندۆمە شکستخواردوەکەی پارتی

پەیامی یەکێتی بۆ یادی حەوت ساڵەی ریفراندۆمە شکستخواردوەکەی پارتی

ئه‌یلول 25, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازا پرێس

مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوێنێ ٢٤-٩-٢٠٢٤، پەیامێکی توندی بۆ یادی حەوت ساڵەی ریفراندۆمە شکستخواردوەکە راگەیاند، کە ئەوکات سەرکردایەتی یەکێتیش بەشێک بوون لە سەرکردایەتی بەرەی ریفراندۆم. بەڵام ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ یەکێتی هەڵوێستی جیاوازی نواند و خۆی نەکرد بەبەشێک لە شکستەکەی ریفراندۆم، بۆیە لە ٢٠١٨ بەدواوە هەر ساڵ لە یادی ریفراندۆم یەکێتی هێرشی توندی سەر پارتی دەکات و بە تاوانباری دەزانێ.

پەیامەکەی ئەمساڵی یەکێتی دیسان لە چەند خاڵێکدا رەخنە و سەرزنشتی جدی تیایە بۆ پارتی، بەشێک لە رەخنەکانی یەکێتی لە پەیامەکەی دا بەمشێوەی خوارەوەیە؛

+سەرەتا بۆ هەلومەرجی ئەنجامدانی ریفراندۆم یەکێتی دەڵێت؛

 بە ڕەچاوكردنی هاوسەنگی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، بە خوێندنەوەی وردی هەلومەرجی وڵات و بە هەماهەنگی لەگەڵ دۆستانی گەلەكەمان كە ئامۆژگاری و پێشنیازی دۆستانەیان كردین، لە دۆخێكی باشتری تەبایی و یەكڕیزی ناوخۆییدا، پەیڕەوی كرابا.

+سەبارەت بە لێکەوتەکانی شکستی ریفراندۆم یەکێتی باڵی خۆسەپێنی ناو پارتی تاوانبار دەکا و دەڵێت؛

بەتایبەتیش باڵی سەركردایەتی خۆسەپێن و قۆرخكاری ناو  پارتی، شان بداتە بەر ئەركەكانی چارەسەركردنی لێكەوتەكان و ساڕێژی برینەكانی دوای شكست، كەچی بە خیتابی ناڕەوا و نا بەرپرسانەی تەخوین و درز خستنە ریزەكانی گەلەوە، مامەڵەیان لەگەڵ دەرئەنجامە چاوەڕوانكراو و نەخوازراوەكانی پرۆسەی ریفراندۆمدا كرد، بە جۆرێك لە جێبەجێكردنی بەڵێنی سەربەخۆیی پاشگەزبوونەوە و پرۆسەی ریفراندۆمیان كردە دەسكەلای موزایەدەی ناوخۆیی و بە كردەوەش خاكی كوردستانیان، لە ناوچە دابڕاوەكان، بۆ قەدەری كەینوبەینی ژێربەژێر و موساوەمەی نابەرپرسانە بەجێهێشت.

+بێزراوی سەرکردایەتی پارتی و خۆچەماندنەوەیان بۆ هێزە دژبەرەکانی ریفراندۆم یەکێتی دەڵێت؛

لە ئاستی دەرەوە دەستیاندا بە خۆچەماندنەوە و سڕكردنی ئاكامی ریفراندۆمەكە و پاڕانەوە و پێشكەشكردنی سازش لەسەر سازش، لە ئاستی ناوخۆشدا شانازی درۆزنانەی بە ریفراندۆمێكی بێ ئاكامیان، كردە گوتارێكی سیاسیی هەرزان، بێ گوێدانە دەرئەنجامە خراپەكانی دواتر لە كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان.

+یەکێتی باسی قوربانی هێزەکانیان دەکات لەکاتی هێرشەکانی سەر ناوچە دابڕاوەکان و رەخنە لە پارتیش دەکات و دەڵێت؛

لە كاتێكدا لایەنی تر لە كۆڕی رووبەرووبونەوەدا هەڵهاتن و لە سەكۆی هاشوهوشی ئیعلامیشدا تۆزی شكستیان بە تەخوین و تۆمەتباركردنی هێزە نیشتمانییەكان داپۆشی و نەیانهێشت هەلومەرجی هەڵسەنگاندنێكی دروست و بابەتی بۆ پرۆسەكە بێتە كایەوە.

+یەکێتی ئەم هەڵبژاردنە بە دەرفەت دەزانێت تاکو دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان سزای پارتی بدەن، بۆ ئەوەی باری لاری حکومداری لە کوردستان راستبێتەوە، سەبارەت بە سیاسەتەکانی داهاتووی خۆشیان یەکێتی دەڵێت؛

وەك سەردەمی زێڕینی سەرۆك مام جەلال، سیاسەتی ژیرانەی یەكێتی و دەربەستییە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی، پێكەوە لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادیدا، بڕیاری دروست لەسەر ئایندەی كوردستان بدات، بە جۆرێك لەسەر دوو پایەی پتەوی باشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك و پێداگری لەسەر ویستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و بەگوێرەی ئیستحقاقی دەستووریی خۆمان، پەیوەندییەكی هاوسەنگ و تەندروست لەگەڵ بەغدا بێنێتەكایەوە. دوور لە خیتابی هەڕەشە وگوڕەشەی بێبنەمای سەردەمی ئاهەنگسازی ریفراندۆم و دوور لە خیتابی چەمانەوەیان دوای لێكەوتە شەرمەزارییەكانی راكردنیان لە هەموو بەرەكانی رووبەرووبوونەوە لە ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ دا.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

عەقید سەرکار عەلکە: ئه‌گه‌ر پارتی وه‌فای لۆمن و لۆ بنه‌ماله‌كه‌م نه‌بێ وه‌فای لۆ هیچ كه‌سێكێ تر نابێ

بابەتی دواتر

ڕیفراندۆم و سوێندەکەی بارزانی بۆ عەبادی!

editor

بابەتی دواتر
ڕیفراندۆم و سوێندەکەی بارزانی بۆ عەبادی!

ڕیفراندۆم و سوێندەکەی بارزانی بۆ عەبادی!

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?