ئازا پرێس
رۆژانە ئەفسەر و بەرپرسانی سەربازی پارتی، وازهێنانی خۆیان لەو حیزبە رادەگەێنن. یەکێکیتریش لەو پلەدارە سەربازیانە عەقید سەرکار سابیر عەلکە، وەک خۆی لە پەڕەی تایبەتی خۆی وازهێنانی خۆی لە پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندووە. ئەویش وەک هاوڕێکانیتر دەڵێ، چیتر ئەو ناهەقیانەم پێ قبوڵ ناکرێ، بۆیە وازهێنانی خۆم رادەگەێنم. لەلایەکیتر باسی بێ وەفایی و سپڵەی پارتی دەکەن و دەڵێن هەندێک کەسیتر هاتوونەتە سەر سفرەی حازری بێ ئەوەی رۆژێک ماندوببن.
دەقی راپۆرتی وازهێنانی عەقید سەرکار سابیر عەلکە لە خوارەوە بخوێنەوە؛
من عقید سه‌ركار سابیر عه‌لكه
كوڕی شه‌هیدی شوێن بزر كرا‌و سابیر عه‌لكه و برای شه‌هید ئازاد ، من عقید سه‌ركار سابیر عه‌لكه
كوری شه‌هیدی شوێن بزر كرا‌و سابیر عه‌لكه و برای شه‌هید ئازاد سابیر عه‌لكه و برازای شه‌هیدان ره‌شید عه‌لكه و قادر عه‌لكه‌م. ماوه‌ی چه‌ند ساڵه له به‌ر خاتری خوێنی باوكم و براو مامه‌كانم بێ ده‌نگیم هه‌لبژاردوه، به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی له ناو پارتی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی پارتی به‌رامبه‌ر خۆم و بنه‌ماڵە‌كه‌م ده‌كرێت. به‌ڵام ئێستا له‌و باوه‌ڕه‌دام به زیاتر بێ ده‌نگ بوونم، زیاتر رۆحی شه‌هیده‌كانم ئازار ده‌ده‌م، له بری ئاسوده بوونیان. چونكه له دوای چه‌ندین سال خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی و قوربانی دان و زیندانی و ماڵ وێرانی و ماندوو بوونم له پێناو پارتیمان، هیج رێزێك نه بۆ خه‌بات و ماندوو بوونم نه بۆ شه‌هیده‌كانم دانه‌نراوه.
ئێمه خه‌باتمان كرد له پێناو كوردستان و پارتیمان، هه‌رچی ویستی له خه‌بات و خوێن و قوربانی دان له ئێمه‌ی داواكرد و به‌خشیمان. له كۆتایدا هه‌رچی هه‌بوو دای به كه‌سانێك كه وه‌كو حازرخۆر هیچ كاتێك ماندوو نه‌بونه له پێناو كوردستان و ئه‌م حیزبه.
با هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و راستیه بزانن ئه‌گه‌ر پارتی وه‌فای لۆمن و لۆ بنه‌ماله‌كه‌م نه‌بێ وه‌فای لۆ هیچ كه‌سێكێ تر نابێ.
بۆیه وه‌كو پێشتر رام گه‌یاندوه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كم به رێزه‌كانی پارتیه‌وه نه‌ماوه.
جێگەی ئاماژەیە چاودێران دەڵێن عەقید سەرکار لە شەڕی ناوخۆ زۆربەی کەسە نزیکەکانی بەدەستی یەکێتی شوێن بزرکراون، بۆیە نیشانەی سەرسوڕمان دادەنێن، ئەگەر ئەو کەسانە دەستبەرداری پارتی بن‌و بەئاشکرا راپۆرتی وازهێنانیان رابەگەێنن، دەبێ چەندیتر هەبن وازیان هێنابێ، بەڵام لەترسی دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی پارتی نا‌وێرن وازهێنانی خۆیان رابەگەێنن.