چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
هەڵبژاردن لەنێودەمی نەهەنگدا…!

هەڵبژاردن لەنێودەمی نەهەنگدا…!

ئه‌یلول 26, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

د. كامەران مەنتك

هەرێمی كوردستان

دەگێڕنەوە رێوییەك كەوتە نێو بیرێك. لێیان پرسی مام رێوی ئاسمان چەند گەورەیە، گوتی بە قەدەر كونی بیرەكە! واتە تەنیا لەو رەهەندەوە چاوەكانی بڕی دەكرد، كە رووناكی تیابوو و ئاسمانی لێوە دیاربوو، دیارە لە دەرەوەی بیرەكەش ئاسمان زۆر گەورەترو فراوانترو لەوەی ئەو دەیبینی! كاتێك مرۆڤ لەناو كونی بیرێكەوە سەیری كێشەكانی خۆی دەكات، هەرگیز ناتوانێت تێیان بگات. چونكە ئەو لە روانگەیەكی بچووكەوە سەیری كێشەیەكی گەورە دەكات، كە هەرگیز ناتوانێت درك بە هەموو لایەكانی كێشەكەی بكات! رێك ئەمە دۆخی هێزە كوردیەكانی ئەمڕۆیە لە هەرێمی كوردستان، تەنانەت دەتوانین بڵیین لە هەموو كوردستان.

ئەمڕۆ لە كاتێكدا كورد بەرەو هەڵبژاردن دەچێت، كە دەتوانم بڵێم هەڵبژاردن بەرامبەر مانەوەی كورد وەكو نەتەوەیەك پاراستنی خاكەكەی هیچ بەهایەكی نەماوە، زۆر ئاشكرایە، كە خەریكە شەڕێكی هەرێمی گەورە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە، شەڕی غەزە پەڕییەوە لوبنان و واخەریكە دەپەڕێتەوە سوریاو ئێراقیش، ئەمەش بەرژەوەندی زلهێزەكان لە ناوچەكە زیاتر رووبەڕووی یەكتر دەكاتەوە، پێدەچێت بیانەوێت ئەم جەنگە جیهانییە سەرەتا لەبەرەی رۆژهەڵات یەكلایی بكەنەوە، بۆیە هەموو دەوڵەتانی ناوچەكەو هەموو هێزە هەرێمییەكان خۆیان بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەكردووە، تەنیا كورد نەبێت، كە لەهەموو كاتێك پەرتەوازە ترەو دۆخی ناوەخۆی هێندە ناڕێكە، كە لەجیاتی كۆكردنەوەو رێكخستنەوەی هێزە، خەریكە سەرەتاكانی شەڕێكی تری ناوەخۆ لە ئاسۆ بەدیاردەكەوێت، ئەمە وادەكات وەك هەردوو جەنگە گەورەكەی تری جیهانی، كورد بە بێ هیچ دەستكەوێت دەربچێت و لەو هەموو گۆڕانكارییە ریشەیی و مەترسیدارە، كورد جارێكی تر ببێتەوە قوربانی یەكەم.

جێگەی داخە ئەوەی دەبینرێت، ئەمڕۆ كورد نەك لەنێوان كۆمەڵێك هێزدا، كە هەریەكەی لەلایەن دەوڵەتێكی هەرێمییەوە پشتگیری دەكرێت، دابەش و پەرتەوازە بووە، بەڵكو لەناو خودی هێزەكانیش دابەش بووە و ململانێ لەسەر پێگەو دەسەڵات، هێندە تۆخ بۆتەوە هەڕەشە لەخودی هێزەكان خۆیان دەكات، لەرووی كۆمەڵگەوە، كۆمەڵگەی كوردی دابەشی كۆمەڵێك هێز بووەو هەریەكەی گۆرانی بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆی دەڵێت و جگە لەخۆی چاوی هیچ شتێكی تر نابینێت، هەمووی خۆی لا راستەو خۆی وەك رزگاركەرێك نمایش دەكات، ئەم پاشا گەردانییە كۆمەڵگەی باشووری نەك هەر تا ئەوپەڕی دابەشكردووە، بەڵكو لەناخەوەش تێكیشكاندووە، ئێستا حیزبەكان لەسەر دەنگەكانی كۆمەڵگەیەك ململانێ دەكەن، كە تا ئەو پەڕی بێهیوابوون بێ هیوا كراوە، بەرادەیەك وایلێهاتووە، هەموو هێزێك لەو هێزانەی باشوور بە باشتر ببینێت، تەنانەت ئەگەر دوژمنیشی بن، ئێستا خەڵكی باشوور لە هێزەكانی هەرێم  زیاتر گرەو لەسەر بەغدا دەكات و بە فریاد رەسی دەزانێت، شكستی هێزەكانی باشوور بۆتە هۆی ئەوەی بەغدایەكی پەرتەوازە، كە خۆی زیاتر لە ساڵێكە بەهۆی ململانێكانی ناوخۆیەوە نەیتوانیوە سەرۆك پەرلەمانێك هەڵبژێرێت، بە فریادرەس وێنابكرێت، بەغدایەك، وەكو هەرێم، بگرە زیاتریش كەوتۆتە ژێر كاریگەری توركیاو ئێران، بەتایبەتیش ئێران، بۆتە وڵاتێكی بچووك لەناو ئیمپراتۆریایەكی سەفەوی نوێدا، ئەمە چ كارەساتێكە میللەتێك بگەیەنرێتە ئەو ئاستەی گرەوی مانەوەی لەسەر ئەسپی تۆپیوی دوژمنەكانی بكات!.

لەكاتێكی وا تژی لە پەرتەوازەیی و پاشاگەردانیدا، هیوایەكی ساختە لەسەر هەڵبژاردنێكی سەیرو سەمەرە دروستكراوە، تاكی كورد بەهەموو ئاوەزی خۆی، گەیەنراوەتە ئەو بڕوایەی دەتوانێت لەرێگەی هەڵبژاردنەوە، چارەسەرییەك بۆ كێشەكانی خۆی بدۆزێتەوە، لە كاتێكدا كلیلی خودی هەڵبژاردنەكە لەدەست بەغدا و دەوڵەتە هەرێمییەكانی تردایە! ئەمە پێی دەگوترێت، خوفریودان و تێنەگەیشتن لەخودی مەسەلەكە، ئەمڕۆ كورد لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە یەكڕێزی و كۆكردنەوەی خاڵە هاوبەشەكان هەیە، كەچی هەڵبژاردن هەر لەسەرەتاوە، لەرێگەی ئەو جوێن و قسە حەلەق و بەلەقانەی بەناوی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە شاشەی تەلەفزیۆنەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیانی تەنیووە، كە هێشتا بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی فەرمی لە قۆناغی سەرەتادایە، زیاتر پەرتەوازە بووە، لە شێوازی جنێودان و كاوێژكردنەوە لەسەر رابردوو، ئەوە بەدیاردەكەوێت هیچ هێزێك لەباشوور ستراتیژێكی نیشتمانی و چارەسەرییەكی جدی پێ نییە بۆ ئەو دۆخە مەترسیدارە، بەڵكو هەمووی لە رقی یەكتر خۆی داوەتە دەست قەدەرو وا مامەڵە دەكات، كە گەورەترین دوژمنی كورد كوردستان داگیر بكات، لەوە باشترە ركابەرەكەی دەنگی كورسییەك زیلتر بهێنێت!.

لەدۆخێكی لەو شێوەیەدا هەڵبژاردن چ بە هایەكی دەبێت؟ هەڵبژاردن لەو كاتە دەبێت بكرێت، كە بەلایەنی كەم سەروەری هەرێم پارێزراو بێت، كەچی ئێستا لەلایەك توركیا رۆژانە پەلاماری باشوور دەدات و سەدان و هەزاران سەرباز داخنێتە ناو باشوورو بە دەیان وسەدان و تۆپ و تانك و چەكی سەربازی پێشكەوتوو لە باشوور جێگیر دەكات، ئێرانیش بەهێمنی خەریكی دروستكردنی سەربازگەو بنكەی سەربازی گەورە و خۆ ئامادەكردنە بۆ هەموو ئەگەرێك، ئایا لەو دۆخە ئاڵۆزەدا هەڵبژاردن دەتوانێت هیچ رۆڵێك ببینێت؟ ئەگەر بەتەما بین لەرێگەی هەڵبژاردنەوە هاوسەنگی هێز بگۆڕدرێت، ئەوە دەكرێت لەو هەڵبژاردنە بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانەی لە لیستی دەنگدەران و كورسی كۆتاكان كراوە، چاوەڕێێ هەمواركردنەوەیەكی كەمی هاوسەنگییەكە بكەین، بەڵام هەرگیز هاوسەنگی هێز لەباشوور بەو شێوەیە ناگۆڕێت، كە بتوانێت گۆڕانكاری جدی بێنێتە بەرهەم، لەبەرئەوەی ئەو هاوسەنگییەی لە هەرێم هەیە رەنگدانەی قەبارەی خودی هێزەكانی باشوور نییە، بەڵكو بەرهەمی ئەو رێكەوتنەیە، كە لەنێوان هێزە هەرێمییەكاندا كراوەو ئەوان ئەو هاوسەنگییە وەك ئامڕازێك بۆ هێشتنەوەی چەقبەستووی كوردستان و رێگرتن لە پێشوەچوونی بەكاردەهێنن.

بەكورتی ئەگەر كورد بیەوێت هەڵبژاردن بەو شێوەیە بكرێت، كە ئامانجەكانی بەدیبێنێت، ئەوە دەبێت بەر لەهەڵبژاردن هەموو هێزەكان بەیەكەوە كۆببنەوە لەسەر كۆمەڵێك خاڵی هاوبەش رێكبكەون، كە بنەما سەرەكییەكانی هەرێم لە مەترسییەكان دەپارێزێت، كە ئەمەش لە ئێستادا كارێكی ئاسان نییە و كەس …. بەكڵاوی ئەوەی تر ناپێوێت، بەڵام تاكە رێگەی راستە لە دۆخێكی هەنووكەیی وا ئاڵۆزدا، زۆر ئاشكرایە، كە هەڵبژاردن لە هەرێم ناگاتە ئامانجەكانی خۆی، لە بنەڕەتدا هەڵبژاردن دەتوانێت هاوسەنگی هێزە ركابەرەكان رێكبخاتەوە، بەڵام ناتوانێت چارەسەری نێوان هێزە دوژمنەكان بكات، ئەوەی لە باشوور لەنێوان هێزەكاندا هەیە، هەر لەسەرەتای راپەڕینەوە لە ركابەری سیاسی دەرچووەو بۆتە دوژمنداری، ئەوەی هاوسەنگی نێوان دوژمنەكانیش یەكلادەكاتەوە، هەڵبژاردن نییە بەڵكو چەكە، بۆیە یەكێك لە سەرئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە ئەگەری دایسانی شەڕێكی ناوەخۆ دەبێت، كە دەكرێت بەدوا قۆناغی شەڕەكانی ناوەخۆ وەسف بكرێت و ئەو قۆناغە پەردەی بەسەر دابدرێتەوەو ئەركی مێژووی خۆی تەواو بكات، واتە كورد هەموو شتێك لە دەست بدات و بگەڕێتەوە خاڵی ژێر سفر، لەبەرئەوەی لەمێژە خاڵی سفرە.

ئەل وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

پارتی چاودێرێکی سیاسی نزیک لە خۆی شوێنبزر کردووە

بابەتی دواتر

سودانی بۆ ئەردۆغان: رێگانادەین خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕشە بۆ وڵاتانی دراوسێ

editor

بابەتی دواتر
سودانی بۆ ئەردۆغان: رێگانادەین خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕشە بۆ وڵاتانی دراوسێ

سودانی بۆ ئەردۆغان: رێگانادەین خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕشە بۆ وڵاتانی دراوسێ

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?