ئازاپرێس
بەگوێرەی لێدوانێک کە لە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاو بۆتەوە، دوێنێ ٢٥-٩-٢٠٢٤ محەمەد شیاع سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە پەراوێزی بەشداری لە كارەكانی٧٩ كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، چاویكەوتووە بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا.
لە کۆبوونەوە دوو قۆڵیەکەیان قسەیان لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ کردووە لەوانە؛ ئەنجامی كۆبونەوەكانی لیژنە پێكهێنراوەكانی نێوان هەردوولا، بۆ جێبەجێكردنی یاداشتەكانی لێكگەیشتنی نێوانیان، كە لەسەردانەكەی ئەردۆغان لە مانگی نیسانی رابردوو واژۆكراون.
هەرەوها سەبارەت بە رێگەی گەشە، سودانی باسی لە بایەخی كارو هەماهەنگی هاوبەش كردووە لەبارەی پرۆژەی رێگای گەشەپێدان، هەرەها بەدواداچونی بۆ رێككەوتن و لێكگەیشتنە هاوبەشەكانی نێوانیان.
لە درێژەی گفتوگۆیەکەیان، سودانی ئاماژەی بە ئاڕاستەی كاری حكومەت كردووە لە سفركردنەوەی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و، چارەسەركردنی ئەو دۆخەی پەیوەستە بە سنوری هاوبەش، بەگوێرەی ئەو میكانیزمەی كە سنورەكانی لەگەڵ ئێران پێ زامنكراوە.
بۆیە سودانی جەختیكردۆتەوە لەوەی رێگەنادەن خاكی عێراق ببێتە سەرچاوەی دوژمنكاری یان هەڕەشە، بۆ سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێ.
لەلای خۆیەوە ئەردۆغان جەختی لە پشتیوانی وڵاتەكەی كردووەتەوە بۆ هاوبەشی ئابوری لەگەڵ عێراق و، لەبواری روبەڕوبونەوەی تیرۆرو، بەشداریكردن لە پرۆژەكانی رێگای گەشەپێدان.
جێگەی ئاماژەیی دوای واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوانیان کە لە ١٥-٨-٢٠٢٤ لە ئەنقەرە لەنێوان وەزیرانی بەرگری هەردوولا جێبەجێکرا، بەئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوە، لە عێراق ناڕەزایەتیەکی زۆری لەگەڵ خۆی هێناوە، ئەمە جاری یەکەمە سودانی و ئەردۆغان کۆدەبنەوە.