ئازا پرێس
بەهۆی هێرشێک بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپا گیانیان لەدەستدا و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢-١٠-٢٠٢٤ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر هێزێکی سوپای عێراق لە سنووری کەرکوک، پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەیش بریندارن.
هێرشەکە لە سنووری گوندی زغێتونی سەر بە ناحیەی رەشادی باشووری کەرکوک روویداوە، هێزێکی سوپای عێراق کراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج سەرباز کوژراون.
تاوەکو ئێستا وردەکاری ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراوە و نازانرێت هێرشکارەکان کێ بوون.
لەهەبوونی هەر زانیاری نوێتر ئاگادارتان دەکەینەوە…