نیاز برایم
چیرۆکی ئازادکردنی کچە ئێزیدییەکی رفێنراو لە غەزە، پرسیارو تێڕامانێکی زۆر لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
کاتێ کۆمەڵکوژیی شنگالییەکان پێش ١٠ ساڵ لەلایەن داعش-پەدەکە-ئاکەپەوە ئەنجامدرا، فەوزیە ئەوێ رۆژێ ١١ ساڵان بووە، ئێستا تەمەنی ٢١ ساڵە.
میدیاکانی ئیسرائیل بە زمانی فارسی دەڵێن: فەوزیە لە غەزە لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ئیسرائیل لەدەست تیرۆریستانی حەماس -داعش ئازادکرا.
لەلایەن بەرپرسێکی فەلەستینی حەماس بە کەنیزە کراوە.
میدیاکانی عێراقیش دەڵێن فەوزیە لە غەزە ئازادکرا، تەسلیم بە خانەوادەکەی کرایەوە. فەوزیە پێشتر لە کۆمەڵکوژیی شنگالییەکان لە ٢٠١٤ دا بردراوە و دواتر بۆ سوریا و لەوێشەوە بۆ غەزە.
گەیشتنی فەوزیە لە سوریاوە بۆ غەزە تەنها تاکە رێگایەک هەیە ئەویش تورکیا، بە جۆرێک دەزگای جاسوسی میت فەوزییەی گەیاندبێتە غەزە بۆ جیهادی نکاح.
دوور نییە بەتەنها فەوزیە نەبوو بێت، بەڵکو بە دەیان و سەدانی وەک فەوزیە بە کەنیزەکراون و بە سەر وڵاتانی ناوچەکە دابەشکراون.
تەمویلی ئەو بازرگانییە چەپەڵە لەلایەن خودی قەتەر بووە، چونکە پەیوەندی سێ گۆشەیی حەماسی تیرۆریست و قەتەر و تورکیا(میت-پاراستن)، بەڵگەنەویستە.
ئەوەی جێگای پرسیارە چۆن ئیسرائیلییەکان فەوزییەیان گەیاندە دەست هەواڵگری عێراقی؟ !.
هێشتا چیرۆکی ئەم گەیاندننە روون نەبۆتەوە، بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە دەبێت بکرێت.
ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی