تایبەت ئازا پرێس
بەشی یەکەم
لە یەک کاتدا، بەڵام لە دوو ساڵی جیاواز، پارتی دوو تیرۆری گەورەی کردووە. بۆیە لەیەک دۆسیەدا باسی دەکەین، چونکە هەردووکیان یەک مەبەستیان هەبوو. یەکەمیان شەڕی دژە کورد لە دوای راپەڕین، شەڕی دژی پەکەکە بوو، بە پێشەنگایەتی پارتی و بە بەشداربوونی هێزەکانی بەرەی کوردستانی لە ٤-١٠-١٩٩٢. شەڕی ساڵی ١٩٩٢ بە بڕیاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی عێراق، بە فڕۆک و تانک و سەربازی تورکیا، پشتیوانی و بەشداری هێزی پێشمەرگەی پارتی و یەکێتی.
لە ئەنجامی ئەم شەڕە، ئەمریکا و هاوپەیمانانی بنکەی ئەنجەرلیکیان لە تورکیا دەسکەوت، بەرەی کوردستانیش ئۆکەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمیان بۆ کرا، وەک زۆرجار بەرپرسانی پەکەکە ئەم راستیە دووبارە دەکەنەوە، بۆ تورکیاش گورزێک لە شۆڕشی باکور بدرێ و رێگەی گەیشتن بەمافەکانی دوور بخاتەوە.
یەکێک لە بەشداربووانی شەڕی لە دژی داگیرکەر و بەکرێگیراوانی کە دەوڵەتی تورکیا بە ئۆپەراسیۆنی سەندەویج بەناوی دەکات لە ساڵی ١٩٩٢، کاوە عەلی ساڵحە کە ناسراوە بە دکتۆر سیروان. تاکە کەسە کە ساڵی ١٩٨٩ دەگەڕێتەوە بیقاع و لە دوو خولی پەروەردەی ئەکادیمیا پەکەکە لە بیقاعی لوبنان بەشدار دەبێت کە بەناوی ئەکادیمیای مەعسوم کۆرککمازە، راستەوخۆ لەلایەن سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەڕێوەدەچوو. دوای تەواو کردنی خولەکانی پەروەردە دکتۆر سیروان لە سەرەتای ١٩٩١ دەگەڕێتەوە سنوری باشوری کوردستان و بەشدار دەبێ لە راپەڕین و دواتریش خەباتی جەماوەری لە بادینان.
رێبوار رەشید لە پەرتوکی (گرەو لەسەر ئەسپی تۆپیو یان پرۆژەی فرپشتنی کوردستان) باس لە وردەکاری دەستپێکردنی شەڕ و ئامانج و ئەنجامەکانی دەکات. لە ٤-١٠- ١٩٩٢ کاتێک پارتی لەگەڵ سوپای تورکیا هێرشی حەفتانینان کرد، دوای چەند رۆژێک بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکە، لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە بەرخودانێکی جوامێرانە دەکرێت، لە یەکێک لە وانەکانیدا فەرماندار موراد کاریلان دەڵێت: گەریلاکان زۆر نەبردیان نواند لەم شەڕەدا، یەکێک لەوانە رومانەیان خستۆتە ناو گیرفانی چەکدارێکی پارتی لە حفتانین.
دکتۆر سیروانیش یەکێک دەبێ لەو گەریلایانەی کە نەبردی نواندوە، بەگوێرەی گەڕانەوەی یەکێک لە هاوڕێیانی دکتۆر سیروان بەناوی نەورۆز شەمزینانی دەڵێت، دکتۆر سیروان لەکاتی بەرگریکردندا، چەکدارێکی پارتی بەدیل دەگرێت و دەیهێنێتەوە بۆ شوێنی پشودان، لەبەر ئەوەی د.سیروان بەتەنها دەبێ، بۆیە چەکەکەی لە نزیک چەکدارەکە دادەنێ و دەچێ نان و ئاوا بۆ چەکدارە دیلەکە بێنێ، بەڵام چەکدارەکە زۆر نامەردانە پڕدەداتە چەکەکەی دکتۆر و تەقەی لێدەکات و لە کەمەری بریندار دەبێت.
سەرباری برینداری و کەم ئەندامبوونی دکتۆر سیروان، بەڵام پاش چاکبوونەوەی برینەکانی بەشداری دەکات لە خەباتی جەماوەری لە هەرێمی سلێمانی. یاسین عەلی ساڵح لە یەکێک لە یاداشتەکانی بۆ برا و هاوڕێکەی دەڵێت؛ لەگەڵ ئەوەی د.سیروان پێشبینی زۆری دەکرد، هەمانکات هیوای بەتێکۆشان زۆربوو، سەرەڕای ئەوەی لە ئەنجامی برینداری قاچی سەقەتیش بوو، بەڵام بەردەوام دەیگوت، ئەوانەی شەڕی ئێمە دەکەن چاڵ بۆ خۆیان هەڵدەکەنن، دەبێ ئەمڕۆ خۆیان بەسەرکەوتو بزانن، بەڵام ئەو شەڕە دەبێتە هۆکاری لەناوچوونی خۆیان.
د.سیروان یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی ئازادی کوردستان پاک و ئەندامی سەرکردایەتی. لە ساڵی ١٩٩٣ وەک بەرپرسی راگەیاندنی پاک لە کامپی زەلێ دەستبەکار دەبێ و سەرپەرشتی گۆڤاری بانگا سەرخۆبوون دەکات. هەر لەدوای ئەوەش بەشدار دەبێت لە دەرخستنی رۆژنامەی وڵات، وەک ئەندامی ستافی کارا و دەستی نووسەران لە هەولێر. نووسینەکانی لە چوارچێوەی پەرتوکێک بەناوی ” د.سیروان، سهركردهیهكی شۆڕشگیڕ و شۆڕشگێڕێكی رووناكبیر” بەردەستە، زۆربەی وتارەکانیشی بەناوی شاهۆ بڵاوکردۆتەوە.
لە سەرەتای بەهاری ١٩٩٥ لە هەولێر د.سیروان و کۆمەڵێک لە خەڵکی نەتەوەیی و دیموکراتیخواز لە کۆنفرانسێک، رێکخستنێک بەناوی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دادەمەزرێنن، وەک یەکەم سکرتێر لە کۆنفرانسەکەی یەنەدەکە هەڵدەبژێردرێ، لەماوەیەکی کەم رێکخستنەکانی لە زاخۆ تاکو گەرمیان پەرەپێدەدات.