یوسف عەزیز
هەرچەندە لەئان و ساتی دونیا خراپ بوونی ڕۆژهەڵاتی ناوینین.
بەڵام، ئەو هەڵبژاردنە پێدەچێت بەخێری یەکێتی تەواو بێت. ئەگەر بکرێت و تێکی نەدەن.
لەبەر ئەوەی نیە یەکێتی لەپارتی باشترە. بەڵکو خەڵک لەپارتی دەهریە لەبێمنەتی خەڵک و دەست بەسەر مووچەداگرتنیان.
دووەمیش، سەرۆکەکەی ئێستای یەکێتی تەواو لەیەکێتیەکەی دەورانی مام لایدایەو چەپ و ڕاست بەناو دەکەوی و شەلم کوێرم هیچ ناپارێزی.
کەمام دەیووت تێک دان لەگەر بنەماڵەی بارزانی کارەساتە.
یان ئەو بەربژێری بارزانی کردبوو لەبۆ سەرۆکی ئەودەم و ئاییندەو هەتاهەتایەش. ئەوەیان لەبەردەم دەیان هەزار کەس دەڵێ خاک فرۆش لۆمارێ.
ئەوە پێدەچێت فشەی پێ بێت. لەوێوە حسێبێکی ووردیش لەبۆ گەفەکانی تورکیا نەکات و پێدەچێت لەئێستا بەقەرز لێی نەترسێت.
بەگشتی زیاتر لەنیوەی خەڵکی کوردستان ئەو جۆرە خیتابەی دەوێ، ڕەچەشکێن بێ و سنووری نەبێت.
خەڵکیش، لەوقەوانە سوواوەی ڕێبازەکەی مام و قوتابخانەکەی بارزانی بێزاربووەو، لەو سی و سێ ساڵە وایان لێکردوون بەتەنیا ژیان و پارەیان خۆش بوێ. ئەوەندە ئیمانی بەخاک و چارەنووسی نادیاری ئاییندە نیە.
سەرەڕای هەڵتۆقینی دەنگێکی زۆری زڕ لەبۆ یەکێتی لەسلێمانی.
بەڵام لەوەشیان پێدەچێت، خەڵک زۆر متمانەی بەهێزی لاوەکی و تازە هەڵتۆقیوی وەکو زووی گۆڕان نەمابێ.
سەرکەوتنی یەکێتی یان هەرلایەنێکی دی و هەتا هاوپەیمانی دروست بوونی حکومەتی ئایندەش هێندە لای خەڵک گرنگ نیە.
چونکە خەڵک لەدڵەڕاوکێی ئەوەدایە، نەبادا ئەوجارەشیان خۆزگەی بەکفن دزی بخوازی.
ئەوەی گرنگە لای خەڵک، گۆڕانی بەپەلەی ئەودۆخەی دەوێ لەپاش بیستی مانگ.
خەڵک، چاوی لەدرۆی بانگەشەی کاندید نیە چی پێدەکرێت لەو هەموو پڕۆژە نامەنتیقیانەی ڕۆژانە مێشکی خەڵکیان پێ بردووە.
خەڵک، بەپەلە تەوتینی مووچەکەی لەبەغدا دەوێ و مووچەی خانەنشینیەکەو زیندانیە سیاسیەکەی هاوتای بەغدای لێبکرێتەوەو تەرفیعی مووچەی بکرێ و دەرگای دامەزراندنیش لەبۆ گەنجەکان بکرێتەوە.
خەڵک لەدرۆی نیشتیمان پەروەری و مێژووی داستانەکان تێری خواردیەو سی ساڵە لەبیروباوەڕ تەواو بەتاڵ کرایتەوە.
چونکە، خەڵک زیت و سالارە وابەئاشکرا دەبینێ کاندید هەیە لەزەنگینی لەترۆپکی دەوڵەمەندیە لەومانگەی چڵکاوی قەیسەری دەماڵێ. یان هەیە لەدەمی صەدام و بەعس هەرملیۆنێرو سەرۆک جاش و عاشیرەت بووە، هەوکە لەخەڵکی دەپاڕێتەوە ڕوحمی پێبکەن و دەنگی پێبدەن.
خاپەرۆکە ڕەش و ڕووتەکەی دیش لەو بێ مەعاشیەی لەخەونی حەفت هەشت ملیۆن دینارەکەی مووچەی پەرلەمانتاری و سەیارەو شوقەو نەسریەی بەلاشە.
بەواتا، هەموو شەڕەکە هەر لەبۆ هەریسەکەیە.
لەبۆیە خەڵک، هەمان داخوازی تەنزەکەی ساڵی هەشتای گەنجە سەرەڕۆیەکانی دەوێ. کەدەیانگوت چیتان دەوێ ئەی میللەت (نان و … ئیستراحەت).
بەوێنەی هاواری مەلایەکەی سەرمینبەرو بەرماڵی پێغەمبەری، خەڵک مەعاشی دەوێ مەعاش کەئەوانەی ئێستا لەحوکمدان نایدەن.
ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی