تایبەت ئازا پرێس
دوای بڵاوبوونەوەی دۆسیەی تایبەتی ئازا پرێس سەبارەت بە ٢٨ مین ساڵوەگەڕی تیرۆری کاوە عەلی ساڵح ناسراو بە د.سیروان. کەسێک کە ئەوکات لەناو رووداوەکان ژیاوە بە نامەیەک ئەو زانیاریانەی بۆ ئازا پرێس ناردووە، ناوەکەی لای ئازا پارێزراوە، بەڵام لەبەر گرنگی بابەتەکەی و بە ویژدان چاودێریەکانی خۆی لەو رۆژانەدا باس دەکات، بۆیە بڕیارماندا وەک خۆی پێشکەشی خوێنەرانی ئازا پرێسی بکەین.
ڕۆژێک پێش شەهیدبوونی دکتۆر سیروان و هەڤاڵانی دەستەکەیان لە گوندی عەسکەری سەر بەناحیە ئاخجەلەر بوون، کەپێکهاتبوون لە د.سیروان ، حاجی خەڵکی ڕۆژ ئاوا قامیشلو ، نەسرین خەڵکی قامیشلو ، عگید خەڵکی کەلار، کەسێکیتر تاز پەیوەندی کردبوو خەڵکی سلێمانی بوو کچ بوو وابزانم ناوی دیلان بوو.
ڕۆژێک پێشتر هەڤاڵ حاجی و هەڤاڵ نەسرین و هەڤاڵێکی تریان لەگەڵ بوو ناوی نازانم، لەگەڵ هەڤاڵ دکتۆر سیروان بۆ نانی نیوەڕۆ لە ماڵی ئێمەبوون لە گوندی عەسکەر.
زۆر باسی تەڤگەرمان کرد، من ئەوسا لەڕێکخستنەکانی یەکێتی کارم دەکرد. لەلایەن کەسێکەوە ئاگادارکرامەوە کە تەواوی فایلی ڕێکخستنم لەلایە ن پارتیەو دەستی بەسەر داگیراوە، بەدکتۆرم وت وەزعی من وایە لەوانەیە بۆ چەند رۆژێک بێم بۆ چەمی ڕەزان، ئەویش ڕازی بوو، پێشم وتن لە ڕووی عەسکەریەوە متمانە بەپارتی مەکەن، لەوەڵامدا دکتۆر وتی، لەگەڵ پارتی هیچ کێشەمان نییە.
بۆ ڕۆژی دواتر لەگوندی قەڵاجوغەی شێخ کەریم لەلایەن کەسێکەوە کە پارتی بوو هەواڵیان لێ درابوو کە تیمێکی پەکەکە لە سنورکە خەریکی چالاکی تەبلیغاتین، لەلای چەمچەماڵەوە هێزیکی زۆری پارتی بە سەرپەرشتی کەسێک بەناوی بەکری حاجی شێخ قادر کەخەڵکی گوندی سۆتکەبوون و کەمینیان دانابوو، هەڤاڵان کەوتنە کەمینەکەوە، سەرەتا دکتۆر سیروان پێیان دەڵێت، دەمەوێت لەگەڵ بەرپرسەکەتان قسە بکەم. پارتیەکان ڕازی دەبن، بەڵام کاتێک لە دوورەوە مەسئولی پارتیەکان دکتۆر دەبینێت هاورا دەکات، لێیدەن مەیهێنن بۆلام، ئەوانیش پەلاماری دەدەن، دکتۆر ڕووبەڕوویان ئەبێتەوە، باوەش لەیەکیان دەدات، پارتیەکان لەترسی خۆیان هاوڕێکەی خۆشیان لە گەڵ دکتۆر دەکوژن.
شەڕ دەستی پێکرد هەڤاڵ حاجی و عەگید کەلاری ڕووبەڕوویان بوونەوە، هەڤاڵ نەسرین لەقۆڵێکێ ترەوە هێرش دەکات، سەیارەیەک کە دۆشکەی لەسەربوو عەدەت دۆشکەکە ڕادەکات، هەڤاڵ نەسرین هەرچەندە تاودەدات بگاتە دۆشکەکە، فریا ناکەوێت. هەڤاڵ دیلان چونکە تازە هاتبووە ناو تەڤگەر، شەڕی نەبینیبوو، هەرزوو تەسلیم ببوو، هەڤاڵ نەسرین لەگەڵ ئەو هەڤاڵەی تر هەرچۆنێک بوو خۆیان ڕزگار کردبوو، تاشەو خۆیان لە شوێنێک پەنادابوو، شەو دوو هاوڵاتیان بینی بوو، پاش ئەوەی لێیان دڵنیابوون ئەوان بەهەڤاڵانیان وتبوو چیتان بۆ بکەین؟؟ هەڤاڵ نەسرین پێیانی وتبوو، دەمەوێ فڵانەکەس ببینم، ناوی منی هێنابوو، وتبووی بەس بەمانگەیەنە دەست ئەو هیچمان ناوێت، هاوڵاتیەکان وتبویان حیسابکەن ئێمە ئەوین، ئەو زۆر لێرەوە دوورە نایگەینێ، دواجار هەردوو هەڤاڵەکەیان گەیاندبووەوە چەمی ڕەزان.
لە ساڵیادی هەژدە ساڵەی دامەزراندنی پەکە.کە چووم بۆ حەفلەکەیان، چاوم بەهەڤاڵ نەسرین کەوت، تەواوی کارساتەکەی بۆ گێڕامەوە…