ئازا پرێس
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ئاژانسی مەعلومەی عێراقی بڵاوبۆتەوە هاتووە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە جۆری بەیرەقدار لە ئاسمانی سنوری ئامێدی واتا زاپ – مەتینان خراوەتە خورەوە.
مەعلومە دەڵێت؛ سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شەممه، سوپای تورکیا پەیوەندییان له گەڵ یەکێک له فڕۆکه بێفڕۆکەوانەکان لە جۆری بەیرەقدار له کاتی فڕینی بەسەر شاخەکانی هەرێمی کوردستان نەماوە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە بۆ ئاژانسی “ئەلمەعلومە”ی عەرەبی ڕوونی کردۆتەوە کە “فڕۆکەکە کە بە یەکێک لە باشترین فڕۆکە بێفڕۆکەوانیەکانی تورکیا دادەنرێت، دەگوترێت لەکاتی فڕینی لە دەوروبەری چیاکانی شارۆچکەی ئامێدی پەیوەندی لەگەڵ پچڕاوە”
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێزە تایبەتەکانی سوپای تورکیا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت کردوە بۆ دۆزینەوەی پاشماوەی فڕۆکەکە، کە پێدەچێت بە شێوەیەکی نادیار لەکاتی فڕینی نزم بەسەر بەرزایی شاخەکاندا خرابێتە خوارەوە”.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، لە چەند مانگی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمریکاش زۆرێک لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە شوێنە جیاجیاکان لەدەستداوە بەهۆکاری جیاواز جا پێکرانی یان هەر هۆکارێکیتر.
جێگەی سەرنجە کە بەیرەقدار بە یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە مۆدێرنەکانی تورکیا دادەنرێت و گرانە بەهایە، هەروەها بۆ چاودێری و بەدواداچوون و هەروەها بۆردومان بەکاردەهێنرێت.
جێگەی سەرنجە تائێستا هێزەکانی گەر.یلا لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە، چونکە لە نەورۆزی رابردوو ئاشکرایان کرد کە لەماوەی ساڵێک زیاتر لە ١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیایان خستۆتە خوارەوە کە چەندانەیەکیشان لە جۆری بەیرەقدار بوون.