ئازا پرێس
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لەگەڕەکی موسەڵلای شاری کەرکووک تەقینەوەیەک لەبەردەم ماڵی تورکمان ڕووی دا و ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە. کە یەکێک لەوانە بەرپرسی ماڵی تورکمانییە بەناوی سایغن هاجەر ئۆغلو.
عامرشوانی گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە ڕاگەیاندنەکانی گوتوە: “تەقینەوەکە لەڕێگەی دانانی بۆمبێکی چێنراو بووە لە فلکەی موسەڵلا، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی برینداربوونە کە برینی یەکێکیان سەختە”.
عامر شوانی ئاماژەی بەوەشداوە: “لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێ کردووە و نازانرێت ڕووداوەکە تیرۆریستییە یان کێشەی دیکەیە”.
جێگەی ئاماژەیە ماوەیەکە تەقینەوەو کردەی تیرۆریستی لە کەرکوک و دەوروبەری تەشنەی سەندوە