ئازا پرێس
بەگوێر راگەیاندراوێک کە ئەمڕۆ دووشەمە ٧-١٠-٢٠٢٤ لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی بڵاو کراوەتەوە، دەڵێن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێکی نوێمان ئەنجامداوە بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل.
بەڵام لە راگەیاندراوەکەیاندا باسی پێکان یان نەپێکان و زیانەکانی ئیسرائیل نەکراوە.
دەقی راگەیانراوەکەی مقاوەمەی ئیسلامی بەم شێوەیەیە:
“لە درێژەی ڕێبازی ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری، بۆ پشتیوانی لە گەلەکەمان لە فەلەستین و لوبنان و لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە قەوارەی قۆرخکار لە دژی خەڵکی سڤیل، لەوانەش منداڵان، ژن و بەساڵاچووان ئەنجامی دەدەن. موجاهیدەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 10/7/2024، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر، ئامانجێکی سەربازی لە ناوچە داگیرکراوەکانمان. بەرخۆدانی ئیسلامی پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی دوژمن بە خێرایی زیاتر بەردەوامن”.