ئازا پرێس
بەگوێرەی هەواڵێکە کە ئەمڕۆ ئاژانسی مەعلومەی عەرەبی بڵاوی کردۆتەوە، گەنجێک لە قەزای مەندەلی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، باوک و برا و زڕدایکەکەی کوشت.
سەرچاوەیەک بە ئاژانسی ئەلمەعلومەی ڕاگەیاندووە، “ئەو گەنجە بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە تەقەی لێکردوون و دەشڵێت، “ئەو تاوانبارە دوای ماوەیەکی کەم لە ڕوودانی تاوانەکە خۆی ڕادەستی دەزگا ئەمنییەکان کردووە”.
ڕوونیشی کردۆتەوە، “لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە کێشە خێزانییە کەڵەکەبووەکان هۆکاری ئەم ڕووداوە ترسناکەن”.