چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە هەواڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەنجامی وردەکاریی لێکۆڵینەوەی تیرۆرکردنی ( نیاز دەرگەڵەیی )بە بەڵگە ڤیدیۆیەک بۆ ڕایگشتی بڵاودەکاتەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەنجامی وردەکاریی لێکۆڵینەوەی تیرۆرکردنی ( نیاز دەرگەڵەیی )بە بەڵگە ڤیدیۆیەک بۆ ڕایگشتی بڵاودەکاتەوە.

تشرینی یه‌كه‌م 7, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازاپرێس

دوای ئەوەی لەشەوی 18ی8ی2023 شەهید نیاز دەرگەڵەیی سەردانی باخەکەی دەکات لە باشووری قەزای ڕانیە (لەکانی قوڵکە)ی سەر بە شارەدێی (بۆسکێن) کە دەکەوێتە نزیک دەریاچەکە، لەلایەن سێ تۆمەتبار چاودێری وورد دەکرێت و لەکردەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کاتژمێر8:40ی شەو نیاز دەرگەڵەیی لەناو باخەکەی خۆی بە چەکی جۆری دەمانچەی بێدەنگ (کاتم صوت) تیرۆر دەکرێت.

تۆمەتباران هەمان ڕۆژ 18ی8ی 2023 کاتژمێر 4:26ی پاشنیوەڕۆ لە ڕێگای گوندی (بێستانە)ی سنوری پارێزگای هەولێر بەڕێگەی دێگەڵەدا، بە ئۆتۆمبێلی جۆری (تویتا هایلۆکس ڕەنگ سپی) هەڵگری تابلۆی ژمارە 227778 عراق_ اربیل(جام ڕەش) بەڵام لە بنەڕەتدا  ژمارەی ئۆتۆمبێلێکی دیکەیە و بەنایاسایی بۆ ئەم تاوانە بەکارهێنراوە کەخاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ(فرهاد خانۆ خانۆ عەلی شێروانی)لە ڕێگای تەقتەق-کۆیە بە چیای هەیبەت سوڵتان بەرەو ڕێگای هیزۆپ و پاشان لەشارۆچکەی چوارقوڕنەوە بەئاڕاستەی شوێنی ڕووداوەکە دەڕۆن، تۆمەتباران بە سوود وەرگرتن لە ڕێگا لاوەکییەکان دەچنە شوێنی ڕووداو.

تۆمەتباران کاتژمێر 6:32ی ئێوارە لەنزیکەوە بە وردی چاودێری باخەکە دەکەن، لە وردەکاریی لێکۆڵینەوە و گرتەکانی کامێرای چاودێری دەردەکەوێت سێ تۆمەتبار لەهەولێرەوە لەسنوری گوندی بێستانەوە خۆیان دەگەیێننە شوێنی ڕووداوەکە و پاش دڵنیابوونەوە لەوەی نیاز دەرگەڵەیی بەتەنیایە (دوو) لە تۆمەتباران بەپیادە لەبەشی پشتەوە (تەلی سیاجی) باخەکە دەبڕن و یەکێک لە تۆمەتباران دەچێتە ژوورەوە و ئەوەی دیکەیان لەدەرەوەی باخەکە چاودێری دەکات. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تیمی بەڵگەی تاوان تەنها شوێن پێی یەک تۆمەتبار پاش ئەنجامدانی تاوانەکە لەکاتی هەڵگرتنەوەی شوێن پێیان بەدیواری باخەکەدا دەمێنێتەوە و بەچەکی جۆری دەمانچەی بێدەنگ، لەگەڵ بینینی(نیاز دەرگەڵەیی) لەناو ماڵەکەی(٥) فیشەک دەتەقێنێت و (٣) فیشەک بەر سەری (نیاز دەرگەڵەیی) دەکەوێت و دەبێتە هۆی شەهید بوونی و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتباران بەپیادە بەئاڕاستەی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکەیان هەڵدێن کاتژمێر ٨:٤٥ی شەو بەخێراییەکی زۆر شوێنی ڕووداوەکە جێدەهێڵن و  بەنزیکەی(٨٠٠)م ئۆتۆمبێلەکەیان لەباخەکەوە دوورە و بەهەمان  وردەکاریی ڕێگە لاوەکییەکانی هاتنیان هیزۆپ-هەیبەت سوڵتان -کۆیە خۆیان دەگەیەننە گوندی بێستانەی سنوری پارێزگای هەولێر و دەگەڕێنەوە.

بەهۆی بەردەوامی بەدواداچوونەکانی دەزگای ئاسایش هەرێم و پاراستنی ڕەوتی لێکۆڵینەوە لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ڕانیە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ(فەرهاد خانۆ خانۆ عەلی شێروانی) بەماددەی (٤٠٦)لەیاسای سزادانی عێراقی دەرچووە و وردەکاری بەڵگەڤیدیۆی تاوانەکە لەئێستادا لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاودەکرێتەوە و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم کەیسە بەردەوامە.

 

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

هەژماری من، چەکە مەترسیدارەکەی سەرۆکی حکومەت

بابەتی دواتر

تەقینەوەکەی شاری زاخۆ (۲۷ـ۲ـ۱۹۹٥)…

editor

بابەتی دواتر
تەقینەوەکەی شاری زاخۆ (۲۷ـ۲ـ۱۹۹٥)…

تەقینەوەکەی شاری زاخۆ (۲۷ـ۲ـ۱۹۹٥)...

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?