یوسف عزیز
(گەڕانەوە بۆمێژووی ئەودەم)
لەزستانی ساڵی۱۹۹۷، لە پەرلەمانەکەی پارتی، کەلەغیابی یەکێتی و زەحمەتکێشان و سۆشیالیست.
بەزۆرینەی قیقەی قازئاسایەکانی ئەوەدەمی دەست هەڵبڕینی هەموو ئەوحیزبانەی لەهەولێرێ مابوونەوەو لەوبەتاڵاییەی ئەودەمی لایەنە سەرەکیەکەی پەرلەمان کەیەکێتی و زەحمەتکێشان و سۆسیالیست بوون، جێ لەوەڕی خۆیان خۆشکردبوو. ئەمری ئیعدام غیابیەن بۆ کۆسرەت ڕەسووڵ و مستەفای سەید قادر خوێنرایەوە.
یەکەمیان بە تۆمەتی تەقاندنەوەی بەرازیلییەکەی زاخۆ و دووەمیان بەهۆی کوشتنی ئەو ٤٦ چەکدارە ئاکرەییەی کە لەبەردەم مەڵبەندی ڕانیەو هەتا هەوکە ساری مەفعولەو هەرچەندە، هەریەک لەکۆسرەت ڕەسول عەلی و دواتر موستەفای سەید قادر بوونە جێگری سەرۆک هەرێمیش، لەدوای ئاشتبوونەوەکەی پاش ئیتیفاقیە نهێنیە ستراتیجیەکەی مام جەلال و مەسعود بارزانی.
پاشتریش، بیست ساڵ دوای ئەو مێژووە لەساڵی٢٠١٧ی پاش شازدەی ئۆکتۆبەر کەلیواڕوکن فازیل بەرواری قائید فرقەی زەهەبی دەمی حوکمڕانیەکەی حەیدەر عەبادی، کەرکوکی بەزەبری دەبابەی گرتەوەو، چل و هەشت شەهیدی سنووری سلێمانی کەزۆربەیان سەر بەیەکێتی بوون تەرمەکانیان نێردرانەوە طوب عەدلیەکەی شاری سلێمانی کە بەتەنیا لەبەرپرسەکان دکتۆرمیرانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەپێشوازی وەرگرتنەوەیان دابوو، هەبوو دەبابە بەسەر جەنازەکەیکەوتبوو.
لەو چل و هەشت شەهیدە یەکێکیشیان پەکەکەبوو بێ هیچ ناسنامەیەک تەرمەکەی لەتوێی کراسێکی سپی و شەڵوارێک لەطوب عەدلیەکەی شاری داقوق دەستی بەسەرداگیرابوو.
لەڕێکای ئاوات ئەبوبەکر کەسەرۆکی تیمی بەرەکانی جەنگی یەکێتی بوو بەهاوکاری دکتور موحەمەد کەیانی کەئەندام پەرلەمان بو، لەسەر لیستی گۆڕان. توانرا ئەو تاقە شەهیدەیان بنرێتەوە کەمپی مەخمور دوای موافەقەی لایەنە ئەمنیەکانی عێراق.
ئەوەی مایەی ووتنە، لەتەک ناردنەوەی جەنازەکان پێش تەواو کۆنترۆڵکردنی شاری کەرکوک لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، سێ وەجبەی برینداری تریش نێردراوە شاری سلێمانی و خەستەخانەکانی ئەو سنوورە.
دیارە، ئەوەش لەئەنجامی بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێزانە بوو دژ بەهێرشەکەی حکومەت.
ئەگەر چی، ئاراسی شێخ جەنگی هەندێک پەیامی زۆر ساردی بڵاوکردەوە لەتاوانبارکردنی یەکێتی لەوکەین و بەینەی گوایە ئیتیفاقیەی نهێنی نێوان یەکێتی و حکومەتی لەڕادەستکردنی شاری کەرکوک کەدواتر کەمال کەرکوکی کردبوویە بنیشتەخۆشەو لەهەموو لێدوانێک بەخەیانەتکارانی شانزەی ئۆکتۆبەر یەکێتی تاوانبار دەکرد. هەرجەندە زۆرینەی قوربانیەکان هی یەکێتی و سنووری بن دەسەڵاتیان بوون.
لەبۆیە جارێکیتریش، لە ڕادیۆی BBC EXTRA باسی ئەمری گرتنی کۆسرەت ڕەسول عەلی بڵاو کرایەوە لە لایەن دادوەری گشتی حکومەتی فیدرالی عێراقی بە تاوانی ناوزەد کردنی سوپاو پۆلیسی ئیتحادی ھێرشکەری سەر کەرکوک بە (جەیشی ئیحتلال)
ئەوەی مایەی سەرسوڕمان بوو، تاوانباری شەڕی کەرکوک و داگیرکردنەکەی فازیل بەرواری بوو. کەچی لەشەوەئاهەنگی هەمان سەری ساڵ لەهۆتێل دیڤان بەشدار بوو، دواتر بەمردنێکی بێدەنگ بەدیزەبەدەرخۆنەکردنی ڕاستەیەکانی مەسەلەی شازدەی ئۆکتۆبەر لەتەک خۆی لەناو گۆڕدا نێژرا.
ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی