ئازاپرێس
حکومەت و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، وەڵامی ئیسرائیلی دەدنەوە: بە توندترین شێوە ئەو فکرە توندڕەوەیەی ئیسرائیل رەتدەکەنەوە
دوێنێ سێشەممە ۸ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲٤، کەناڵی ١٤ ئیسـ،ـڕائیل وێنەی عەلی سیستانی رێبەری باڵای مەرجەعیەتی شیعەی عێراق لە رێزی سەرکردە داواکراوەکان دانا، ئەوەش کاردانەوەی گەورەی دروستکرد.
حکومەتی عێراق لەراگەیاندراوێک دا ئەمڕۆ چوارشەممە ٩-١٠-٢٠٢٤ رایگەیاند؛ بە توندترین شێوە ڕەتیدەکەینەوە، هەر زیانێک بە پێگەی مەرجەعییەتمان بگات، کە لەلایەن عێراقییەکان و جیهانی عەرەبی و ئیسلامییەوە ڕێزی لێدەگیرێت
هەروەها حکومەتی عێراق هۆشداری دەدات لە مەترسی هەوڵەکانی “ئیسرائیل” کە لەسەر بنەمای پاشخانێکی فیکری ڕەگەزپەرستانە و بێبایەخکردنی پیرۆزییەکانی گەلان پێداگری لەسە دەکات.
هاوکات حکومەتی عێراق داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، ئیدانەی ئەو کردەوانە بکات کە کاریگەری لەسەر هەستی موسڵمانانی جیهان هەیە.
هەر لەوچوارچێوەییە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، رایگەیاند: دەستبردن بۆ مەرجەعیەتی باڵای ئاینی ئیدانە دەکات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەنگاو بنێت.
سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد: پێشێلکاریی بەرامبەر مەرجەعیەتی باڵای ئایینی دەبێتە هۆی فراوانبوونی بازنەی مەترسی و عێراق دووپاتی دەکاتەوە هەوڵەکانی بۆ وەستاندنی دەستدرێژی هێرشەکانی سەر فەلەستین و لوبنان بەردەوامییان هەیە