ئازا پرێس
بزووتنەوەی گۆڕان ئەمشەو ١٠-١٠-٢٠٢٤ لە زاری دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی، کشانەوەی لە هەردوو حکومەتی خۆجێیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
لە تیمی حکومەت چوار نوێنەری گۆڕان دەکشێنەوە و تەنیا یەک وەزیر دەمێنێتەوە:
مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم دەکشێتەوە.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەکشێتەوە.
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکشێتەوە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری دەکشێتەوە.
بەڵام دانا عەبدولکەریم ، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ناکشێتەوە.
لە ئێستا موحسین ئەدیب بەرپرسیاری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلیمانیش دەستی لەکارکێشایەوە.
بڕیارەکەی گۆڕان هەرچەندە درەنگ وەختیش بێ بەڵام وەک بڕیارێکی سەرکەوتویی رێکخەری نوێ دانا ئەحمەد مەجید بەناو دەکرێ.