ئازا پرێس
ئەمڕۆ هەینی ١١-١٠-٢٠٢٤ مامۆستا مەلا تاهیر کەلەباشی، لەوتاری ئەم هەفتەیەیدا رەخنەی توندی ئاراستەی وەزیری ئەوقاف پشتیوان سادقی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کردو گووتی؛ ئێمە لەم مینبەرە تشیر بەهیچ کەسێک ناکەین، بەڵام بۆيە دەبێژم وەزیری ئەوقاف، چونکە وەزیری ئەوقاف خودی خۆی چەندین مامۆستای حەق بێژی لە وتار دوورخستنەوە.
لەدرێژەی رەخنەکانی بۆ پشتیوان سادق مەلا تاهیر دەڵێت؛ وەزیری ئەوقاف چەندین مامۆستای لە هەولێر و دهۆک لە سەر حەق بێژی دوورخستنەوە، لە وانە مامۆستا شێرزاد، مامۆستا نادر کانی کوردەیی، مامۆستا فاتیح شارستێنی،مامۆستا سەید ئەحمەد، مامۆستا ئیدریس کاریتانی زۆرتریش هەن لەو مامۆستا بەڕێزانە ناوە کانیانم لە یاد نییە، بەڵام وەزیری ئەوقاف لە سەر حەق بێژی دووریانی خستووە.
مەلا تاهیر رووی دەمی دەکاتە وەزیر ئەوقاف و پرسیاری لێ دەکات؛ باشه وەزیری ئەوقاف تۆ ئەوانەی سلێمانی بە فەرمانی وەزاری تۆ لەسەر حەق بێژی لا بەراون، تۆ ئەمانەت لا بەردوە، ئەم مامۆستایانە وەڵڵا باسی دزی و گەندەڵی دەکەن، بەڵام تۆ ئەڵێیت ئەمانە باسی حیزبایەتی دەکەن، کەچی خودی وەزیر ئێستا خۆی لەم هەڵبژاردنە بەئاشکرا لە فەیسبووک دا لە ڕاگەیاندنەکاندا خۆی پشتگیری خیزبیک دەکات و بانگەشە بۆ حیزبێک دەکات. ئەگەر قانون عەدالەت هەبێت لەم وڵاتەدا، دەبێت ئەو لابەرن، نەک ئەو مامۆستا حەق بێژانە دوورخەنە.
مەلا تاهیر زیات پێداگری لەسەر رەخنەکانی دەکات و دەڵێت؛ بۆیە وەزیری ئەوقاف لە خوا بترسە، کەس ناوێرێت لێرەو لەوێ قسەیەکی حەق بەکات، يەکسەر دووری دەخەنەوە. هەولێرتان کردوەو بە مەعەسکەرێکی گەورەی داخراو.
مامۆستا تاهیر دەیەوێت هەڵوێستەکەی گشتی بێ نەک شارچیەتیبێ بۆیە دەڵێت؛ لە ئەوانەیە بڵێن مامۆستا دیفاع لە سلێمانی دەکات و لە هەوڵێر ناکات، قەسەم بە ئەڵڵا ئەم قسەیی ە دەیکەم لە دڵمەوەیە، ئێوە هەمووتان لە دڵی خۆتان بپرسن دەزانن، چونک ئەو ئازادییە لە سلێمانی هەیە لەگەڵ هەولێر عەرز و ئاسمان فەرقە. بابا چوار مانگ لەم سلێمانیە مامۆستا چوو بۆ خۆپیشاندان، ئەی ووت بڕووخێت دز، یەعنی پارتی بڕووخێت، شەریکی دز یەعنی یەکێتی، بە مەکەبیرە هاواری دەکرد، بەخوا بۆ خۆم چوار پێنج جار چوومە خۆپیشاندان، کەس نەیگووت ئەوە بەری چاوت کەلی پێوەیە. لە بەر ئەوە ئەو ئازادیەی لە سلێمانی هەیە لەگەڵ هەولێر، عەرز و ئاسمانی فەرقە. کێ دەوێرێ لە هەولێر قسە بکات، خۆ کەس ناوێرێت دەنگ هەڵبڕێت، مامۆستای ماف خوراو مەزڵومە، مووچە خۆر، ڕۆژنامەنووس، بەگشتی هاوڵاتییان هیچ کەسێک نەماوە، ههولێرت کردوە بە مەعەسکەرێکی گەورە.
مەلا تاهیر قسەکانی روونتر دەکاتەوەو دەڵێت؛ تۆ چۆن مامۆستای حەق بێژ لا دەبەیت وەزیری ئەوقاف، لە خوا بترسە!! قیامەت هەیە! خزمەتی ئەم دین و میلەتە بکە، ئەو مامۆستا حەق بێژانە بگێڕەوە بۆ حەق گوتن، بۆ مینبەر و میحراب. ئەمە با دەرسێک بێت بۆ هەموو حیزبەکان کە وەزیرێکی ئەوقاف دادەنێن، ئەبێت وەزیری ئەوقاف خزمەتی خوا، دینی خوا میلەتەکەی نیشتمانەکەی و کوردستانەکەی بکات. دەبێ وەزیرێک حیزبایەتی وەلابنێ ئینجا وەزیرێکی تەواوی میلەتەکەیە، بۆیە هیچ وەزیرێکی تر زاتی ئەو نەکات لەمەودوا مامۆستا لە سەر حەق بێژی لابەرێت.
مەلا تاهیر توڕەی خۆی زیاتر باس دەکات و دەڵێت؛ باشه ئێمە نەوت مان دزیوە، ئەڵێن ئەو مامۆستایە لەسەر شتێکی تر لا بەراوە!! نا ئێمە حەق مان نییە بە سەر بابەتی کۆمەڵایەتی؟بەڵام وا نییە لە سەر حەق بێژی لا بەراون، وەزیری ئەوقاف سێ دانە جار بەس لە سەر قسەی حەق ووتن، بە دزی گەندەڵی نا عەدالەتی ئەم حوکمڕانە دز و گەندەڵانە، سێ جار بڕیاری فەسڵی کردنی منی داوە. بەس خوای گەورە ڕێکیخستووە، کۆمەڵیک لە دڵسۆزانی سلێمانیی نەیان هێشتووە لابەرێم. باشە من بیرە نەوتم فرۆشتووە؟ باشە ماڵی خەڵکم خواردوە؟مەعاشی خەڵکم خواردوە، داهاتی ئەم وڵاتەمانە بۆ کوڕ و کچ مان بە کار بردوە؟ کوڕ و کچەکانت لەڤیڵا دەژین وەزیری ئەوقاف، لە خوا بترسە. ئەو مامۆستا بەڕێزانە هەر لە خانەقین تا دهۆک، هەموو بە فەرمانی وەزاری تۆ ئەمری فەسڵ کردنیان بۆ دەرچوو.
مامۆستا مەلا تاهیر باس لە هەڵوێستە نیشتمانییەکانی دەکات وەک مامۆستایەکی ئاینی و دەڵێت؛ کاکە ئێمە دڵسۆزی ئەم کوردستانەین، دڵسۆزی ئەم نیشتمانەین، خوا بمگرێت پێمخۆش بێت، تورک و فارس و عەرەبی شۆڤێنی بە پۆستاڵی خوێناوی بێتە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان. بەڵام تۆی دزی گەندەڵی نا عادڵ، تۆ زوڵم لەو میلەتە دەکەیت، تۆ بوویتە کۆیلەی حیزب و دار دەستی حیزب، بۆیە ئەم وڵاتە وای لێ دێت