ئازاپرێس
بەشی سێیەم
بەردەوامی هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا و پارتی بەهاوبەشی، لە ڕێگەی زەمین و ئاسمانەوە، کەوا بەدەیان قوربانی لێکەوتۆتەوە، لەم بەشەشدا هێرشەکانی هەردوو ساڵی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ رادەخەینە بەرچاوان.
بەردەوامی هێرشەکان لە ساڵی ٢٠٢٢
هێرشی سێزدەم: لە ١ی شوباتی ٢٠٢٢، دەوڵەتی تورکیا یەکێک لە گەورەترین هێرشەکانی خۆی ئەنجامدا. دەیان فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکیا کاتژمێر ١٠ی شەو دەستیان بە بۆردومان کرد و ئەم هێرشە نزیکەی ٦ کاتژمێر بەردەوام بوو. هەر یەک لە ناوچەکانی عامود و چیلمێرە کە ناوچەیەی ستراتیژین لە لوتکەی چیای شەنگال، بە خەستی بۆردومان کران. لە ئەنجامدا سێ کرێکار شەهید بوون.
هێرشی چواردەم: لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سوپای عێراق هێرشی کردە سەر ناحیەی دیگور و سنونێ. بەهۆی خۆڕاگری گەل و هێزەکانی بەرگری، سوپای عێراق ناچار بوو بکشێتەوە، لەو بەرخۆدانەدا شەرڤانی یەبەشە شەرڤان ئێزیدیخان و شەرڤانی یەژەشە فەراشین شەنگالی شەهید بوون.
هێرش پازدەم: ڕۆژی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەنجومەنی گەلی سنونێ بە مین تەقێنرایەوە. لە هێرشەکەدا منداڵێک بەناوی سەلاح ناسۆ (١٢ ساڵ) شەهید بووە و ٨ کەسی دیکەش برینداربوون. یەکێک لە بریندارەکان ناوی ئیبراهیم دەروێش دوای چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانەی موسڵ شەهید بوو. بەگوێرەی لێدوانی خۆیان سیخوڕەکانی میت و دەزگای پاراستنی پارتی دانیان بەوەداناوە کە ئەم هێرشەیان ئەنجامداوە.
هێرشی شازدەم: لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ فڕۆکە سیخوڕیەکانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە نێوان خانەسۆر و گوندی بارێ بۆردومان کرد. ٢ شەڕڤان بریندار بوون.
هێرش حەڤدەم: ڕۆژی ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە گوندی بەحراوای ناحیەی خانەسۆر، ئۆتۆمبێلێکی یەبەشە لەلایەن فڕۆکەی سیخوڕیەوە هێرش کرایە سەر، لەم هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هێرش هەژدەم: لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ فڕۆکەی سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا ماڵێکی لە شاری تل عوزێر کردە ئامانج. لە هێرشەکەدا زیانی ماددی لێ کەوتووە.
ڕۆژی ٢٨ی ئۆکتۆبەر لە گەڕەکی جیدال لە نزیک سەنتەری شاری شەنگال لەلایەن فڕۆکەیەکی سیخوڕیەوە هێرشی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە گیانییەکان بەدەست نەهێنرا.
هێرش نۆزدەم: ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە سەنتەری ناحیەی خانەسۆر، فڕۆکەی سیخوڕی بەر حەوشەی ماڵێک کەوت، هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکەدا نەبووە.
هێرشی بیستەم: ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە گەڕەکی ئەلناسیری شاری شەنگال بۆردومان کرد، کە ماوەی ١١ مانگ بەرخۆدان لە دژی تیرۆریستانی داعشی تیادا ئەنجامدرابوو.
هێرشی بیستویەکەم: لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ فڕۆکەی سیخوڕی هێرشیان کردە سەر کەمپی سەردەشت و لە ئەنجامدا زیانی گیانی لێکەوتەوە.
بەردەوامی هێرشەکان لە ساڵی ٢٠٢٣
هێرشی بیستو دووەم: لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ فڕۆکە سیخوڕیەکانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی بەحراوای سەر بە خانەسۆر بۆردومان کرد. لەم هێرشەدا فەرماندەکانی یەبەشە پیر چەکۆ (سەعید عەلی بەدەل) و ئاگر جەفری (خەیری خدر خەلەف) شەهید بوون و شەڕڤانێکیش بریندار بوو.
هێرشی بیستو سێیەم: دەوڵەتی تورکیا لە ١ی ئاداری ٢٠٢٣ بە هاوکاری سیخوڕەکانی پاراستن ئۆتۆمبێلێکیان لە ناوەندی شاری شەنگال کردە ئامانج. لەو هێرشەدا ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئێزیدیخان شێرزاد شەمۆ قاسم شەهید بوو.
هێرشی بیستو چوارەم: ڕۆژی ١٦ی ئایار، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و بە چەکی دەوڵەتی تورکیا، هێرشێکی ئاسمانییان لە ناوەندی شاری خانەسۆر ئەنجامدا. بەڵام بۆمبەکە لە ماڵێکی چۆڵ کەوت کە خەریکی دروست کردنیبوون، تەنها زیانی مادی لەکەوتەوە.
هێرشی بیستو پێنجەم: ڕۆژی ٢٣ی ئایار، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و بەچەکی دەوڵەتی تورکیا، میوانخانەی یەبەشەی لە گوندی خەلەف بۆردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا میوانێکیان بەناوی سەعید عاشور گیانی لەدەستدا و شەرڤانێکی یەبەشەش بریندار بوو.
هێرشی بیستو شەشەم: ڕۆژی ١ی حوزەیران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و بەچەک بۆردومانی شوێنێکی نزیک گۆڕی حەسەن ماما یان کرد لە ناوەندی شاری شەنگال.
هێرشی بیستو حەوتەم: لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سێ فەرماندەی یەبەشە بە ناوەکانی (دیندار ئاڤێستا و سیا فەقیر و پیران پیر) لە لوتکەی چیای شەنگال لەو شوێنەی بە (لۆفا)کان دەناسرێ شەهید بوون.
هێرشی بیستو هەشتەم: ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەم ٢٠٢٣، ڕۆژی ڕزگارکردنی شەنگال، شەڕڤانانی یەبەشە بەرخودان شەنگالی و ئارگەش فەقیر لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا لە سنونێ شەهید بوون.
هێرشی بیستو نۆیەم: شەوی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا لە کۆڕە سمۆقیان کە دەکەوێتە سەر خانەسۆر، پێنج کرێکاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژران. ڕەمەزان حەمادی، شاهین عەلی، حسێن ئەلحسێن، ئەحمەد ئەلمحەمەد ئەلکی، مونیر ئەل بەکور شەهید بوون.