ئازا پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣-١٠-٢٠٢٤ بەگوێرەی هەواڵێک کە رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاوبۆتەوە، وەزیری دەرەوە ئێران عەباس عێراقچی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لەبەغدا لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی کۆبووەوە، دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەگەری لەبەردەم راگەیاندنەکان قسەیان کردووە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕەتکردنەوەی هەرچەشنە “بەردەوامی شەڕ و فراوانبوونی بەرەو” ئێران و هەرەوها لەلایەن خۆیەوە بەغدا پشتڕاستیکردەوە “بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق وەکو رێڕەو” قبوڵکراو نییە. وەک دەزانرێ ئیسرائیل سوێندی خوارد وەڵامی ئەو هێرشە مووشەکییەی سەرەتای مانگی ئۆکتۆبری تاران بداتەوە.
فوئاد حوسێن، لە بارەگای وەزارەتەکەی لە بەغدا، جەختیشی لەوە کردەوە کە بڕیاری کەتنە شەڕی بەغدا “بۆ شەڕ یان ئاشتی تەنیا دەوڵەتی (عێراق) بڕیار دەدات.”
لای خۆیەوە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغداوە پشتڕاستی کردەوە: لە کاتێکدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵی زۆرمان داوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەڵنەگیرسانی شەڕێکی سەرتاسەری لە ناوچەکەمان، بەڵام بە ڕوونی دەڵێم هیچ هێڵی سوورمان نییە لە بەرگریکردن لە گەلەکەمان و بەرژەوەندییەکانمان ”.
لە ١ی ئۆکتۆبەردا ئێران نزیکەی ٢٠٠ مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، لە کاردانەوە بە تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەم.اس، ئیسماعیل هانیە لە تاران. ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل لە کوشتنی هەریەک لە ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا، و لەگەڵیدا یەکێک لە سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە گەڕەکی باشووری بەیروت.
یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل بەڵێنیدا کە وەڵامدانەوەی ئەم هێرشەی ئێران “کوشندە و ورد و لەناکاو” دەبێت.
ئەو لێدوانەی عێراقچی لەکاتێکدایە کە سەردانی بەغدای کردبوو بۆ تاوتوێکردنی شەڕەکانی غەززە و لوبنان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران.
عەلی ئەلموسەوی، ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، سەردانەکەی عێراقچی بەشێکە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان “بۆ بێدەنگکردنی چەک و توندوتیژی، و دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.
دوای بەغدا، عێراقچی بەرەو سوڵتانییەتی عومان دەڕوات، بەپێی ئەوەی ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی بڵاویکردووەتەوە.
هەوڵەکانی ئێران دەتوانن بەر لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بگرن، عێراق دەتوانێ لەنێوان ئیسرائیل و ئێران ببێتە خاوەن چ رۆڵێک، چەندین پرسیاری بەمشێوەیە هێشتا بێ وەڵامن؟؟