سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
هەڵبژاردن لە ئاوایی مەرگدا

هەڵبژاردن لە ئاوایی مەرگدا

تشرینی یه‌كه‌م 13, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

جوتیار ئاسۆس

مێژووی هیچ بنەماڵە و عەشرەتێکی کوردی وەک بنەماڵەی بارزانی خوێناوی نیە و پەیوەندیە خێزانیەکان لەلای هیچ کەس هێندەی شەڕی میراتی و دەسەڵاتی مناڵەکانی (مەلا مستەفای بارزانی) خوێناوی نەبووە. بەڕەنگێک کە زۆرکەس ئەو باوەڕەیان لەلا دروست بووە کە ئەو بنەماڵەیە بنەچەیان کورد نیە و گوایە تورکن .. دیارە بەهۆی ئەوەی لە مێژوودا هیچ کەس بەقەد عوسمانیەکان خوێنی یەکتریان نەڕشتووە، کە کاریان گەیاندۆتە ئەوەی برا برای شیرەخۆرەی خۆی سەربڕێ، نەوەک ڕۆژێ لە ڕۆژان گەورەببێ و ببێ بە سوڵتان. ئیدی بنەماڵەی بارزانی ڕەچەڵەکیان کورد بێت یان نەبێ پرسی ئێمە نیە، بەڵام خودی خۆشیان ناتوانن ئینکاری لە زنجیرە تاوانی یەکترکوشتن و قاتوقڕی یەکتری بکەن بۆ دەسەڵات و پارە.

مەسعود بارزانی دوای ئەوەی لە هاوینی ساڵی ۱۹۹۱ و لە پەراوێزی دانوسان لەگەڵ سەدام حوسەین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی کۆڕەوە گەورەکەی باشوری کوردستان چووە بەغدا و چەندین مانگ مایەوە ، لە گەڕانەوەیدا تەواو وێژمانی بەرەی کوردستانی ئەودەمی لەبەر یەک هەڵوەشاند و بە ڕاشکاوی لە شاری سلێمانی وتی؛ “دەبێ بەرەی کوردستانی چەکە قورسەکان ڕادەست بە -میری- بکاتەوە و پێشمەرگە وەک پۆلیس دابمەزرێن بۆ پاراستنی ئاسایش، هەر بۆیە ئێمە داوای ئۆتۆنۆمیمان لە -میری- کردووە.” دیارە ئەو هەر بەوەوە نەوەستا کە حکومەتی بەعس بە “میری” ناوببات، بەڵکو سۆزەکەی مەسعود مستەفا بارزانی بۆ سەدام حوسەین و لایەنگەلێکی ئیقلیمی ، هەڵوەشاندنەوەی وتاری “مافی چارەی خۆنوسین”بوو کە ئەودەم جگە لە پارتی و هەندێ لایەنی نزیک لەخۆی ، وتاری تەواوی پارتە کوردستانیەکانی تری ناو بەرەی کوردستانی بوو.

مرۆڤ دەتوانێت ۳۱ی ئابی ۱۹۹٦ وەک دواهەمین قۆناغی کرداری بە پۆلیسکردنی هێزە چەکدارەکان و بە”میری”کردنی بەغداش ناوزەد بکات، بەتایبەتی لە سەردەمی شەڕی ناوخۆ کە ئەودەم گومرگی ئیبراهیم خەلیل کە دەوڵەمەندترین سەرچاوەی ئابوری ئێراق بوو و تاکە دەروازەی ناودەوڵەتیش بۆ بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ ئەفسەر و سەردارە پلەباڵاکانی بەعس بەشیان کردبوو و کەوتنە بازرگانی و تەنانەت لەگەڵ خودی عودەی و قوسەی – سەدام حوسەین دەستیان تێکەڵاو کردبوو. ئەوەی مرۆڤ دەبی بەبیری خۆی بهێنێتەوە، تەنانەت ئەودەمیش تەنیا باسی پەیوەندی هاوڕێیەتی نێوان نیچیروان بارزانی و عودەی و قوسەی دەکرا، بەڕەنگێک کە نێچیروان بارزانی تەواو لەلایەن هەوادارەکانی خۆی کە زیاترینیان پارتیەکانی دەڤەری سلێمانی و شارباژێڕ بوون، ڕەشکرا.

لەپاش قەدەرێک ئینجا نیچیروان بارزانی بەخۆی زانی و بەدیاریکراوی لەدوای دوورخستنەوەی لە سەرپەرشتیکردنی لق و ناوچەکانی پارتی لە پارێزگای (دهۆک) خەبەری بۆوە، کە پیلانی پەراوێزخستنی ئەم کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن و مامی هەرگیز ئەو بەڵێنەی خۆی ناباتەسەر کە بە پیاوماقوڵان و سەرۆک عەشرەتەکانی دەڤەری بارزانی دابوو، کە “دوای مردنی خۆی نێچیروان بارزانی دەکاتە سەرۆکی پارتی” ، چونکە ئەودەم گومرگی ئیبراهیم خەلیل و سەرچاوە داراییەکانی تر و هێزە چەکدارەکان و بەرلە هەمووی “دەزگای پاراستن” لە خشتەی سەرپەرشتیکردنی کارەکانی نێچیروان بارزانی دوورخرانەوە و بوون بە دەزگای مەشق و ڕاهێنانی کوڕەکانی مەسعود بارزانی و پێگەیاندنیان بۆ داهاتوو. ئەوەبوو ئەودەم نیچیروان بارزانی بە پەلەپروسکێ دەستیکرد بە کۆکردنەوەی خەڵکانی ئەکادیمیکار و مامۆستایانی زانکۆ و نوسەران و هونەرمەندانی دەڤەری سۆران ، بەتایبەتی شاری هەولێر و بەشێک لەوانەی خەڵکی سلێمانی بۆ ئەوەی لانی کەم لەلایەنی کلتوریەوە پێگەیەک بۆخۆی بوونیاد بنێت کە دواجار کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕوداوی دامەزراند.

هەرچەند ئەوە نابێ وەک پارێزبەندی و پیاهەڵدان بە نێچیروان بارزانی لێکدانەوەی بۆ بکرێت، بە پێچەوانەوە نیچیروان بارزانی و فازل مەتنی و دەستەو دایەرەکەیان لەبادینان لە چەندین تاوانی کوشتن و ڕفاندن و تاڵانی و کاری قێزەوەنەوە گلاون، بەجۆرێ زۆر کەس ئەودەم لە بادینان بە گەرمی پێشوازیان لە دوورخستنەوەی نێچیروان بارزانی کرد، بەڵام نەیاندەزانی کە چی چاوەڕێیان دەکا و ڕۆژێک لە ڕۆژان ئاوات بە گەڕانەوەی ئەو دەخوازن. ئەوە جگە لەوەی نێچیروان بارزانی ئەندازیاری یەکەمی بەکۆلۆنیکردنی هەرێمی کوردستانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە.

ئەمڕۆش ئێشتا نێچیروان بارزانی تاکە سەرکردەی پارتیە کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناودەوڵەتی هەژمار دەکرێت و ئاخاوتنی جددی لەگەڵ دەکرێت. بەجۆرێک کە هەندێ جار بەفەرمی پێیان ڕاگەیاندووە کە مەسرور بارزانی نابێ بەشداری کۆبوونەوەی هەستیار ببێ و لەگەڵیدابێت ، چونکە هەرچی لەلای ئەو باس بکرێت زوو بەزوو ئەنکەرە لێی ئاگادار دەبێت. بەجۆرێ کە سەرۆکی فەرەنسا بەناچاری دووبەدوو لەناو ئۆتۆمبێلەکەی نێچیروان بارزانی گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەیان ئەنجامدا کە پێکەوە لەناو شەقامەکانی هەولێر دەسوڕانەوە، نەوەک تۆڕی پاراستن و میت لەڕێگای مایکرۆ-تەکنیک گوێداری گفتوگۆکانیان بکات.

مەسرور بارزانی سەرەتا تەنیا بۆ ئەوەی بە هەمان ڕەنگی نێچیروان بارزانی لەئەنکەرە وێنەیەک لەگەڵ ئەردۆگان بگرێت و خۆی وەک کەسی یەکەم لەلای دەوڵەتی تورک پیشان بدات، چەندین ملیۆن دۆلاری خەرج کرد و دەزگای پاراستن و هێزە تایبەتەکانی پارتی و تەنانەت دواتر حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بە بەشێک لە سوپای دەوڵەتی تورک کە ئەمڕۆ لەبادینان و لەهەرێمەکانی جەنگ تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن و هەموو توانای دەزگای ئاسایش و پاراستنی حکومەتی خستۆتە خزمەتی تۆڕی سیخوڕی و بۆسەنانەوە بۆ گەریلاکان و سەرکوتکردن و لەناوبردنی هەموو ناڕەزایەتیەکی جەماوەری لە بادینان. بەجۆرێک کە ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک وەک ناوچەیەکی درێژکراوەی پارێزگای شەرناخ لە بادینان دەڕوانێ و قسەی ئۆرگانەکانی پارتی و بەتایبەتی خودی بنەماڵەی مەسعود بارزانی لەبادینان هیچ سەنگێکی نەماوە و حاکمی فیعلی سوپا و دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی تورکە، خەڵکی ئەو دەڤەرەش لەهەمووکەس باشتر ئەو ڕاستیە دەزانن.

هەربۆیە مەسرور مەسعود بارزانی کە پارێزگای دهۆکی کردووە بە “ئاوایی مەرگ” بەناچاری دەبێت لە بادینان بێدەنگ بێ و پێ لە جەرگی خۆی بنێت و بە راشکاوی بڵێت؛ بانگەشەی هەڵبژاردنی نێچیروان بارزانی ، وتەی پارتی دیموکراتی کوردستانە تەنانەت ئەگەر وتیشی “شۆڕشی گەلی کورد بەشێکی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە!”ئەوا هەر ئەو ڕاست ئەکات.

ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

تۆمارەی دەنگی کچە شەهیدێکی پارتی چۆن هاوار دەکات تاکو دەنگی بگاتە مەسرور بارزانی، بەڵام هیچ گوێی پێنادا.

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی و دوو رۆژی بانگەشە

editor

بابەتی دواتر
بافڵ تاڵەبانی و دوو رۆژی بانگەشە

بافڵ تاڵەبانی و دوو رۆژی بانگەشە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?