ئازا پرێس
بەشێک لە وتەکانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شەشەمین کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی لە دهۆک، چەند پەیامێکی تایبەتی پێشکەش کرد.
وتارەکە سەرۆکی یەکێتی کە بەنیو سۆرانی و نیو بادینی پێشکەشکرد، هەوڵیدا هەمان ئەو پەیامانەی لە کەرنەڤاڵەکانیتری پێشکەش کردن، لەوێش دووبارەی کردنەوە.
بەشێک لە وتەکانی:
- من وەکو برای خۆتان هاتوومەتە دهۆک تا ئەو رژێمە دیکتاتۆرە دەرکەین و ئازادی بۆ ئێوە بگەڕێنینەوە.
- پارتی هاوڵاتیانی ئێزیدی فرۆشت.
- هاتووین ئێوە رزگار بکەین لەو رژێمە پۆلیسییەی لە دهۆک دامەزراوە.
- لێرە ئەگەر تۆ پارتی نەبیت لە خوێندنگە قبوڵ ناکرێیت و دانامەزرێی.
- خاکی ئێمە و ئێوە رۆژ بە رۆژ دەفرۆشنە داگیرکەران، ئەمە کەی کوردایەتییە.
- بە جەنابی کاک مەسعودم وت یەک داواکاریم لێت هەیە، لەگەڵ هەڤاڵ مەزڵوم عەبدی دانیشە، ئامانجی من ئەوەبوو، ئەو کارەساتە روونەدات کە ئێستا روویداوە.
- پارتی لە ئێوە دەترسێ، ئێوە چیتر مەترسن و رووبەڕوویان ببنەوە.
- لە دهۆک رۆژ بە رۆژ دەوڵەمەندەکانی ئێرە دەوڵەمەندتر دەبن و هەژارەکانیش هەژارتر دەبن.
لە رەخنەکردنی بارزانیەکان سەرۆکی یەکێتی تەنها بنەماڵی دەستڕۆویشتوی بارزانییەکانی رەخنە کردوو گووتی؛ زۆر خەڵکی بارزانی هەیە لەم دەسەڵاتە زۆر بێزارە.
لەکۆتایی وتارەکەیدا بافڵ تاڵەبانی داوای لە لایەنگران و ئەندامانی حیزبەکەی لە بادینان کرد کە بچنە سەر سەندوقی دەنگدان.