چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
بافڵیزم

بافڵیزم

تشرینی یه‌كه‌م 14, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

کەمال چۆمانی

بافڵ تاڵەبانی لە کەلار (واتا سەنتەری دونیا -بە یادی سەفەرەکەی کەلارلە ٢٠١٦-)، بۆ دونیابینی و شێوازی سیاسەتکردنی خۆی بافڵیزم`ی بەکارهێنا. هێندەی من بزانم، بافڵ تاڵەبانی هەڵگری هیچ ئایدیۆلۆژیایەک نییە، خۆیشی پێناسەی بافڵیزمی نەکردوە تا من قسەی زیاتری لەسەر بکەم و ئایدیۆلۆژیا یا دونیابینییەکەی هەڵبسەنگێنم. بەڵام بەو ئاکار و هەڵسوکەوتانەی بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت بڵێت: `من هەرشتێکم کە بارزانی نییە. دژی هەرشتێکم کە بارزانییە. بافڵ تاڵەبانی بارزانی لە خودی مەسرور بارزانی کورتدەکاتەوە، مەسرور بارزانی وەک دوا بەرهەمی پێگەییوی قوتابخانەی، وەک پارتییەکان ناویدەنێن، رێبازی بارزانی. ئەوەی وا دەکات خەڵک پشتیوانیی ئەو گوتارەی بافڵ تاڵەبانی بکات، حوکمڕانییەکەی پێنج ساڵی رابردوی مەسرور بارزانییە کە بە یەکێک لە خراپترین حوکمڕانییەکانی ٣٣ ساڵی رابردوی دەستەڵاتدارێتیی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

بافڵ تاڵەبانی زۆر لێزانانە ئەو رێگایەی هەڵبژاردوە چونکە لای کەم لە گوتار و ئاکار و هەڵسوکەوتی رۆژانەدا، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردندا لە بەرانبەرەکەت ببەیتەوە، دەبێ بەتەواوی جیاواز بی. دەبێ بە رادەیەک جیاواز بی تەنانەت دژی کۆی حیزبەکەی خۆشت بیت، وەک بافڵ دەیکا. بافڵ رۆڵی کەسێک دەبینێ کە کەسێکی عەوامە، سادە و ساکار، و خۆی دەڵێ پێم پێ بکەنن لە کاتێکدا لای هەڵمەتی هەڵبژاردنی مەسرور بارزانی دەبێ بێدەنگ و دەست-لەسەر-سینگ و موحتەرەم دابنیشیت، تەنانەت نێتوێرکی مۆبایلیش رادەگرن. دامەزراوەی سیاسەت نەک هەر لە کوردستان، تەنانەت لە ئەمریکاش، بۆتە دامەزراوەی نوخبەیەک، نوخبەیەکی دابڕاو لە کۆمەڵگا. ئەو دابڕانە بو وای کرد کەسێکی وەک ئەردۆغان دەرکەوێ، یا کەسێکی وەک دۆناڵد ترامپ.

واتا بافڵ تێگەییشتوە ئەو قوتابخانەیەی `رێبازی بارزانی`یە تەنانەت لای بەشێک پارتییەکانیش بێزراو بوە، بۆیە ئەو رێک دەبێ پێچەوانەی ئەو رێبازی بارزانییە بێ کە ئەو دەیەوێ ئێستا بڵێ ئەو  هاتوە بۆ روخاندنی ئەو`رێبازی مەسرور بارزانی`یە.

بۆ هەڵبژاردن ئەو بافڵیزم`ە وەک گوتارێکی پۆپیولیستانەی دژ بە حکومەت و بەتایبەت پارتی، جێی خۆی کردۆتەوە، وەک گوتارێکی دژەگوتاری حکومەت لای خەڵک پێشوازی لێ دەکرێ. بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە و گرنگە و دەبێ بافڵ و یەکێتییەکان وەڵامی بدەنەوە، رۆژ، حەفتە، و مانگەکانی دوای هەڵبژاردنە. ئایا دوای هەڵبژاردن ئەو گوتارە دەچێتەوە خزمەتی `رێبازی بارزانی بە ناوی یەکڕیزی گەلی کورد و پاراستنی ئەزمونەکەمان، یان ئەو گوتارە بەهێزدەکەن بە ئاژێندایەکی دیموکراتی و نیشتیمانیی تا کابینەیەکی نیشتیمانیی خزمەتگوزار دروستبکەن.

ئایا بافڵ تاڵەبانی دەیەوێ کابینەی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان چۆن بێ؟

من چاوەڕوانیی زۆرم نین، بەڵام ئایا بافڵ تاڵەبانی دەتوانێت سبەی لە هەولێر پێمان بڵێ چۆن سیستەمی تەندروستی و پەروەردە رێکدەخاتەوە و کۆتایی بە تەندروستی و پەروەردەی ئەهلی دێنێ وەک هێزێکی `سۆشیەڵ دیموکرات`؟ ئایا تێڕوانینی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە ئابورییەکان وەک مەسرور بارزانی پێشخستنی سیاسەتی ئابوریی نیۆلیبرالیزمە یا دەتوانێت پێمان بڵێ کە چیتر رێنادات هیچ نەخۆشخانە و قوتابخانە و زانکۆی تری تایبەت بکرێنەوە و ئەوانەشی تایبەتن رێکیان دەخاتەوە و زانکۆ و خوێندنگا تایبەتەکان نابێ چیتر لەسەر حیسابی تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵای گشتیی بکرێنەوە؟ ئایا دەتوانێت پێمان بڵێ پڕۆژەی چییە بۆ کۆتاییهێنان بە بێکاری و هەژاری؟ ئایا تێڕوانینی بۆ عەدالەتی کۆمەڵایەتی و ئابوری چییە؟ ئایا پرۆژەی چییە بۆ کشتوکاڵ و پێشخستنی پیشەسازی؟ ئەی پرۆژە و دونیابینیی چییە بۆ کێشەی ژینگە و قەرەباڵغیی شارەکان؟ ئەی ئایا دەیەوێ سیستەمێکی فیدرالیی لەناو خودی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا گەشەبکا یا سیستەمێکی سێنترەل وەک ئەوەی ئێستای حکومەت؟ پرسی تر زۆرن.

من داوای زۆرم نەکردوە، کەمترین شتێکە کە دەنگدەر پێویستە بیزانێت بەرلەوەی دەنگ بە هێزێک بدات. تەنانەت ئەگەر بافڵ تاڵەبانی بشتوانێ ئەو دەستەڵاتە خۆسەپێنە بڕوخێنێ، هێشتا پێویستمان بەوەیە بزانین چ جۆرە دەستەڵاتێکیمان بۆ دروستدەکات کە جیاواز بێ لەو دەستەڵاتەی هەولێر و ئەوەی سلێمانیش؟

زۆربەمان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆکین ئەو دەستەڵاتە خۆسەپێنە، گەندەڵە، بۆگەنە، و بێویژدانە، پێویستیشە بڕوخێنرێ، بەڵام پێویستە بافڵ تاڵەبانی پێمان بڵێ کام جۆری دەستەڵات ئایدیاڵییەتی تا تێبگەین دەستەڵاتێکی دیکەی خۆسەپێن دەبێ یا دەستەڵاتی خزمەتگوزاری نیشتیمانیی دیموکراتیک؟

ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

بافڵ تاڵەبانی لە گردبوونەوە جەماوەریەکەی دهۆک وتارێکی تایبەتی دا

بابەتی دواتر

هۆشیار عەبدوڵا: “یەکێتی ئەگەر توانی هەولێر وەربگرێتەوە مانای ئەوەیە بۆتە هێزی یەکەم”

editor

بابەتی دواتر
هۆشیار عەبدوڵا: “یەکێتی ئەگەر توانی هەولێر وەربگرێتەوە مانای ئەوەیە بۆتە هێزی یەکەم”

هۆشیار عەبدوڵا: "یەکێتی ئەگەر توانی هەولێر وەربگرێتەوە مانای ئەوەیە بۆتە هێزی یەکەم"

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?