ئازا پرێس
ئەمڕۆ ١٥-١٠-٢٠٢٤ لە شاری هەولێر پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەجیا كۆتا هەڵمەتی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبەن.
كەمپەینی هەڵبژاردنی پارتی لە یاریگای فرانسۆ هەریری دەبێت و بە ئامادەیی مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و لەوێ مەسعود بارزانی قسە دەكات.
كەمپەینەكەی یەكێتی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەبێت لە هەولێر و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ئامادە دەبن و بافڵ تاڵەبانی پەیامی كۆتایی یەكێتی پێشكەشدەكات.
لە شاری سلێمانیش بەرەی گەل لە یاریگای كەمال سەلیم كەمپەینی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبات و لاهور شێخ جەنگی وتاری كۆتایی پێشكەش دەكات.
جێگەی وەبیری هێنانەوەیە دوا ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەمشێوەیی خوارەوەیە؛
1 (7 هەزار و 67) وێستگەی دەنگدان لە چوارچێوەی (هەزار و 431) بنکە پێشوازی لە دەنگدەران دەکەن.
– (2 ملیۆن و 899 هەزار و 578) کەس لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کارتی نوێی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.
– (2 ملیۆن و 683 هەزار و 618) کەس بە ڕێژەی (93%) لە دەنگدانی گشتی و (215 هەزار و 960) کەسیش بە ڕێژەی (7%) لە دەنگدانی تایبەت مافی بەشداریکردنیان هەیە.
-کۆی ئەوانەی مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە (35%)ی لە پارێزگای هەولێر، (37.5%) لە سلێمانی، (25%)ی لە دهۆک، (2%) لە هەڵەبجە و (0.2%) لە چوارچێوەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقن.