ئازا پرێس
پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و راگەیاندنکار هۆشیار عەبدوڵا، لە وتارێکی دا لە ژێرناوی هەڵبژاردن و چەند وردە سەرنجێک، هەڵسەنگاندن و پێشبینی خۆی بەمشێوەی خوارەوە رادەخاتە بەرچاو…
- پارتی : ئەگەر ئەمجارەش توانی یەکێتی وەک جاران رامبکاتەوە بۆ ناو حکومەت ئەوا دووجار براوەی هەڵبژاردن دەبێت.
- یەکێتی : ئەگەر توانی « ئەو حوکمڕانییە بۆگەنە بروخێنێ» و «هەولێر وەربگرێتەوە» وەک خۆی دەڵێ مانای ئەوەیە بۆتە هێزی یەکەم و پارتی ناردۆتەوە «لۆ مارێ».
- نەوەی نوێ : ئەگەر هەمان قورسایی و دەنگی ٢٠٢١ ی هەبێت، دەبێ لانیکەم براوەی دووەمی ئەم هەڵبژاردنە بێت، ببێتە سێهەم ناتوانێ وەک خۆی دەڵێ ؛ دەسەڵات وەرگرێت.
- ئیسلامییەکان : ئەگەر بە هەمویانەوە نەگەنە سەروی سەدا ٢٠ ، دەبێ ئیدی بپرسن بە نیازی چین و بەدیار چییەوە دادەنیشن؟!
- بەرەی گەل : ژمارەی کورسیەکانیان هەرچەندێک بێت بە زوویی دەردەکەوێت چی پێ دەکرێت!؟ چی «بە ئەوان دەکرێت» کە بەخەڵکی تر نەکراوە؟!
- هەڵوێست : لە ژمارەی کورسییەکانیان گرنگتر ئەوەیە دوای هەڵبژاردن لەناو خۆیاندا چەند تۆکمە دەمێننەوە؟! ئایا هێزێکی سیاسی نوێی نەفەس درێژن؟ یان لیستێک بون بۆ هەڵبژاردن و بەس!
- ئا- دەمێکە گوتوومە ئەم هەڵبژاردنە لەوەی ساڵی ١٩٩٢ دەچێت، هیوادارم هێزەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی بتوانن رێگری لە هەمان تاس و حەمامی ٥٠ بە ٥٠ ی بە ئەمری واقع نەک بە ژمارەی کورسی، بکەن!
- ب- لەوە مەترسیدارتر ئەوەیە، ئەنجام بریتی بێت لە دوو فراکسێۆنی گەورە و ئەوانیتر بە جۆرەها پاساو و بەڵێن دابەش بکەن بەسەر خۆیاندا!
- ج- لە هەموو ئەوانەی سەرەوە گرنگتر ئەوەیە نەگاتە توندوتیژی و بە ئارامی کۆتایی بێت.