ئازاپرێس
بڕیارە سبەی چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ماوە بەسەرچوو بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە. ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی دوای سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دێت.
لە سەردانەکەی نێچرڤان بارزانی دا بریار وایە لەسەر مەسەلەی ئەمنی و دوايين پێشهاتهكانى دۆخى ناوچهكه هاتوەتە ئاراوە و پهيوهندييهكانى توركيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان تاوتوێ دهكهن.
چوونی نێچیرڤان بارزانی لەم کاتەدا کەوا ٥ رۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان جێگای گومانە. ئایا لەسەرداوای ئەردۆغان دەچێ؟ چونکە هیچ وادەیەک نەبوو بۆ چوونی، چیبوو لەناکاو دەچێ بۆ تورکیا؟