ئازا پرێس تایبەت
دوێنێ لەکاتی سەردانە لەناکاو بێ وادەکەی نێچیراوان بارزانی بۆ لای سەرۆککۆماری تورکیا، وەیسی بارزانیش هاوەڵی شاندەکەی ن.بارزانی بووە.
بەگوێرەی لێدوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و دەزگای میتی تورکیا، ن.بارزانی بەر لەوەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و وەزارەتی دەرەوە دابنیشێ، سەرەتای دیدارەکانی بە دەزگای میت دەستپێکردووە.
زانیاریەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە لەبنەمادا دیداری ن.بارزانی و ئیبراهیم کاڵنی راوێژکاری دەزگای میت نەبووە، بەڵکو کۆبوونەوەی راوێژکاری پاراستن وەیسی مەسعود بارزانی لەگەڵ ئیبراهیم کاڵنی راوێژکاری میت بووە.
جێگەی ئاماژەیە ئەو سەردانەی شاندەکەی پارتی و بنەماڵەی بارزانی لەسەر داوای مەسعود بارزانی بووە، چونکە ئەو کۆبوونەوە جەماوەریە لاوازەی پارتی لەهەولێر گومانی لای مەسعود دروست کردووە کە لەنیوە دەنگەکان بێنێ، پێشتر لە کۆبوونەوەی زانایانی ئاینی مەسعود بارزانی ئەوەی گوتوبوو، ئەگەر یەکێتی لەئێمە دەنگی زیاتربێنێ، ئەوا منیش تورکیایان بۆ دێنم.
لەگردبوونەوەی حیزبەکەشی مەسعود بارزانی هەڕەشەی کرد کە دوای هەڵبژاردن کۆتای بە رێککەوتنی مافیاو تیرۆر دێنین.