ئازا پرێس
ئه‌ندامێكی کورد لە پشکی یەکێتی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانى عێراق پرۆژەى هەژمارى منى رەتکردووەتەوە و دەڵێت ” هەژماری من تەوتین نیە، رەدی ده‌کەینەوە “.
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ئەمڕۆ ١٧-١٠-٢٠٢٤ رایگەیاند، رۆژی چوارشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌پارێزگای دیاله بووه، له‌كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی پارێزگاكه، له‌باره‌ی ته‌وتنینه‌وه وتویه‌تی”هه‌ژماری من ته‌وتین نییه، ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه”.
دەشڵێت، سودانی سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من و رایگه‌یاندوه، ” ته‌وتین له‌رێگای بانكه فیدڕاڵیه‌كانه‌وه ده‌كرێت”.
پێشتریش لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و کۆیە و گەرمیان و ڕاپەڕین سەرجەم فەرمانگەکان ئاگادارکراونەتەوە بەمەبەستی ڕاگرتنی پرۆژەی “هەژماری من” و کارکردن بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەخۆران بەمەبەستی تەوتینکردنی مووچەکانیان لە ڕێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە و یەکێتى بەفەرمى رەتکردنەوەى ئەو پرۆژەیەى راگەیاند. بەڵام تائێستا کابینەکانی هەژماری من لە دەڤەری سلێمانی هەڵنەگیراون.