ئازا پرێس
کۆمەڵەى داکۆکى لە مافى کرێنشینان لقى هەولێر ئەمڕۆ ١٧-١٠-٢٠٢٤ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەزگای خێرخوازی بارزانی یارى بەهەستى کرێنشینان دەکات و دەستکاری ئەو یەکانەی کردووە کە دراونەتە کرێنشینان و وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاریهێنا.
کۆمەڵەى داکۆکى لە مافى کرێنشینان لقى هەولێر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فۆڕمى ئۆنلاینیان بە خەڵک پڕکردەوە، بۆ ئەوەى یەکەى نیشتەجێبونیان پێبدەن، بەڵام بەداخەوە یارییان بە هەستى ئەو خەڵکە کرد و دواتر درا بە دەزگاى خێرخوازى بارزانى و وەک بانگەشەى هەڵبژاردن بەکارهێنرا.
کۆمەڵەى داکۆکى لە مافى کرێنشینان لقى هەولێر ئاماژە بەوەدەکەن، رەخنەى تەواویان لە وەزیرى ئاوەدانکردنەوە هەیە و یارى بە هەستى کرێنشینان کرد، هەم حکومەت و خودى سەرۆکى حکومەت نەدەکرا دزى لە چینى کرێنشینان بکەن بەسەر کەسوکارى شەهیدان دابەشى بکەن.
ئێستا هاتوون کۆمەڵێک موزایەدەى سیاسى بەسەر کرێنشینان دەکەن و بەڵێنى پێدانى زەوى و یەکەى نیشتەجێبەبوونیان پێدەدەن ئەو بەڵێنەش کە داویانە ئێمە دەپرسین لەکوێ جێبەجێتان کردووە؟؟