ئازا پرێس
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆ سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکرێتەوە، بەڵام ناتوانرێت تانەی لێ بدرێت.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە، بەڵام ناتوانرێت تانەی لێ بدرێت.”
گوتیشی: “دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، تیمی تایبەت بە پرۆسەی دەنگدان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بڵاو دەکەنەوە، کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بە فەرمی ئەنجامەکە بڵاو کرایەوە، ئینجا قۆناغی تانەدان دەست پێ دەکات.”
ئاماژەی بەوەش کرد: “کاتێک تانەدانیش کۆتایی هات، پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بڵاو دەکرێتەوە و بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکرێت.”
بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ٢٠-١٠-٢٠٢٤ بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.
دونێش لە لێدوانێکدا کۆمسیمن رایگەیان کە بردنی مۆبایل و کامیرا بۆ ناو ژووری دەنگدان قەدەغەیە، هەروەها رێگەش نادرێ هێزە ئەمنیە لەبەر دەرگا زیاتر بچنە ژوورەوە.
بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٨٧٨دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و ٦٨٣ و ٦١٨ ـیان دەنگدەری گشتین و ٢١٥ هەزار و ٩٦٠ ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.